لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٢٨ ژن لە تورکیا کوژراون

ژن نیوز بڵاویکردەوە، لە مانگی رابردوودا ٢٨ ژن لە تورکیا و باکووری کوردستان کوژراون، ١٣ ژن و ٣ منداڵیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە.

بە گوێرەی ئامارەکانی ئاژانسی ژن نیوز، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ٢٨ ژن لە تورکیا و باکووری کوردستان کوژراون، هەروەها ١٣ ژن و ٣ منداڵ بە شێوەی گوماناوی ژیانیان لەدەستداوە و هەوڵی کوشتنی دوو ژنیش تۆمارکراوە.

سەبارەت بە پەویەندی بکوژان و قوربانیانیش روونکراوەتەوە، ١٢ ژن لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە، ٢ ژن لەلایەن پیاوانی نەناسراو، ٢ ژن لەلایەن کوڕەکانیانەوە، دوو ژن لەلایەن براکانیانەوە، دووان لەلایەن دراوسێکانیان، دوو ژنیش لەلایەن ئەو پیاوانەی کە لە پرۆسەی جیابوونەوەدابوون لەگەڵیان، یەک ژن لەلایەن هاوسەری پێشوو، ٢ ژن لەلایەن هاوڕێ کوڕەکانیان، دوو ژن لەلایەن هاوڕێ کوڕەکانی پێشوویان کوژراون و ژنێکیش لەلایەن باوکیەوە کوژراوە.

سەبارەت بە شوێنی ئەو تاوانانەش روونکراوەتەوە، کە لە مێردین ٢، لە ئارتڤین ٢، لە ئەنقەرە ٣، لە مێرسین ٢، لە ئەدەنە ٣، لە ئیستەنبوڵ ١، لە رحا ١، لە ئیزمیر ١، لە ئەسکیشەهیر ١، لە دیلۆک ١، لە ئیسپاڕتا ١، لە ئانتالیا ١، لە تەکیرداغ ١، لە کۆنیا ١، لە ترابۆزان ١، لە ئاگری ١، لە ئەدیرنە ١، لە بایبورت ١، لە ساکاریا ١ و لە بورساش یەک ژن کوژراون.

هـ . ب