لە مانگی ئابدا ٢٩ ژن بەدەستی پیاوان کوژراون

کەجەدەپە ڕایگەیاند، لە مانگی ئابدا ٢٩ ژن بەدەستی پیاوان کوژراون و ٢١ ژنیان بەشێوەیەی گوماناوی مردوون.

پلاتفۆرمی ئێمە کوشتنی ژنان دەوەستێنین (کەجەدەپە)، ڕاپۆری مانگی ئابی بڵاوکردەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە مانگی ئابدا ٢٩ ژن کوژراون و ٢١ ژن بەشێوەیەکی گوماناوی مردوون. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، 8 ژن بەهۆی داوای جیابوونەوە، نەیانویستووە ئاشت ببنەوە، نەیانویستووە هاوسەرگیری بکەن، نەیانویستووە بچنە پەیوەندییەوە کوژراون، یەکێکیان بەهۆی ناکۆکییەوە، یەکێکیش بە پاساوی تووڕەیی کوژراوە.

لە مانگی ئابدا ١٧ ژن لەلایەن هاوژینەکانییەوە کوژراون. 4 ژن لەلایەن پیاوەوە جیابووەکانەوە کوژراون، 3 ژن لەلایەن پیاوەوە جێهێڵراوەکانەوە کوژراون، 3 ژن لەلایەن پیاوانی ناسیاوەوە کوژراون، یەکێکیان لەلایەن پیاوێکەوە کوژراوە کە پێشتر دەیناسی.