لە ماوەی ساڵێکدا هەزار و ٤ ژن لە مەکسیک کوژراون

بەپێی ئامارەکانی پاراستنی سیستمی سکرتارییەتی گشتیی نەتەوەیی لە مەکسیک، لەماوەی ساڵێکدا لە مەکسیک زیاتر لە هەزار ( ١٠٠٠) ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون.

بەپێی ئەو ئامارانەى لەلایەن سیستمی سکرتارییەتی گشتیی نەتەوەیی مەکسیکەوە بڵاوکراونەتەوە، لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ تا ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە مەکسیک بەهۆی توندوتیژییەوە هەزار و ٤ ژن کوژراون.

بەپێی ئامارەکە، کۆمەڵکوژیی ژنان لە ساڵی ٢٠١٥ەوە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی، سەرەڕای تۆمارکردنی سکاڵا و سەپاندنی  بەرزترین و قورسترین سزاکان، بەڵام هەموو ساڵێک توندوتیژی ڕوو لە زیادبوون دەکات.

لەساڵی ٢٠٢٠دا ٩٧٨ رووداوی کوشتنی ژنان تۆمارکرابوو. لەساڵی ٢٠٢١دا هەموو رۆژێک ١٠ ژن بەهۆی توندوتیژییەوە گیانیان لەدەستداوە. پسپۆڕان دەڵێن، ژیان قورستر بووە بۆ ژنان بەتایبەتی لە دوای بڵاوبوونەوەى پلاتی کۆرۆناوە.

لە سەرەتای ئەم ساڵەوە، واتە لە ماوەی ٢٤ رۆژی رابردوودا ٧ ڕۆژنامەنووس لەو وڵاتەدا کوژراون. دوایین رووداوی ئەو کوشتنانە، کوشتنی ژنە رۆژنامەنووس لۆردس مالدۆنادۆ لۆپێس بوو، کە لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە و شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە بوو.

بەپێی ئامارەکانی لیژنەی مافی مرۆڤ لەسەرەتای ساڵی ٢٠٠٠ ەوە تا ئیستا لە مەکسیک ١٠٠ ڕۆژنامەنووس کوژراون.

ژ.ت