لە سێ مانگدا لانیکەم ٩٥ ژن لە تورکیا کوژراون، ٨٤ ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی-سیاسی رایگەیاند، توندوتیژی بەرامبەر ژنان زیاد بووە و ئاماژەی بەوەکرد، لە نێوان ١ی ئادار تا ٣١ی ئایار لانیکەم ٩٤ ژن کوژراون لە تورکیا کوژراون و ٨٤ ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی-سیاسی ئاماری سێ مانگەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان و هێرشە رەگەزییەکانی بۆ سەر منداڵان ئاشکرا کرد.

راپۆرتەکە ئامارەکانی سێ مانگی نێوان ١ی ئادار و ٣١ی ئایار لە خۆی دەگرێت بەراور بە ئاماری سێ مانگی پێشوو (یەکی کانوونی یەکەم تا ٢٨ی شوبات) توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و منداڵان زیادی کردووە.

راپۆرتەکە لەو هەواڵانە کۆکراوەتەوە کە لە بارەی توندوتیژی پیاوان لە راگەیاندنەکانەوە بڵاوکراونەتەوە. ناوەندی لێکۆڵینەوە کۆمەڵایەتی سیاسی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بۆ دەستڕاگەیشتن بە دۆسیەکانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و چەوساندنەوەی منداڵان، هەواڵەکانی پلاتفۆڕمی 'تاوانەکانی دژ بە ژنان رادەگرین'، بنیات، ژن نیوز، ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، ئانیت سایاچ و زۆر ئاژانسی دیکەی هەواڵی ناوچەیی و نەتەوەیی بە بنەما گیراون".

ئامارەکانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و منداڵان

بە گوێرەی راپۆرتەکە:

لە نێوان ١ی ئادار و ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣دا ٩٤ ژن کوژراون و ٨٤ ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

١٨٥ ژن رووبەڕووی توندوتیژی بوونەوە و بریندارکراون، ٩ لەو ژنان برینەکانیان سەخت بووە. ٣٤ ژن هەڕەشەیان لێکراوە، ١٤ ژن ئەشکەنجە دراون، ٧ ژن رووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی کراون ٣٨ منداڵیش رووبەڕووی چەوساندنەوە رەگەزی و جەستەیی کراونەتەوە.

هـ . ب