لە شەنگال مەراسیمی یادکردنەوەی ڤیان سۆران بەڕێوەچوو

لە کۆمەڵگەی دوگرێی شەنگال بەپێشەنگایەتی تاژێ مەراسیمێکی یادکردنەوەی شۆڕشگێڕ ڤیان سۆران بەڕێوەچوو.

بەپێشەنگایەتی بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لە شەنگال یادی ڤیان سۆران لە ١٨ەهەمین ساڵیادی چالاکیەکەیدا بەرزڕاگیرا. دوای یادکردنەوە لە ناوەندی شەنگال، لە کۆمەڵگای دوگرێش چالاکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

لە چالاکیەکەدا کە لە ئەنجومەنی گەلی کۆمەڵگەی دوگرێ بەڕێوەچوو، دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدان، بەڵگەفیلمێک لە سەر ژیان و تێکۆشانی ڤیان سۆران نمایشکرا. هەروەها نامەیکەی ڤیان سۆران کە لەدوای خۆی جێیهێشتبوو خوێندرایەوە.

یادکردنەوەکە بە دروشمەکانی "شەهید نامرن"، "بێ سەرۆک ژیان بانێ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.

ئەندامی دەستەی هەماهەنگی تاژێ شەمۆ مجۆ لە سەر بابەتەکە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد و وتی، "کەسایەتیەکی وەک ڤیان سۆران هێز و وردە بە ژنان دەبەخشێت، بەتایبەتیش ژنانی ئێزدی. ئێمە خەون و ئاواتەکانی ڤیان سۆران دەکەین بە ئامانج بۆ خۆمان".

شەمێ مجۆ ئەوەشی خستەڕوو، "با دڵی ئاسودە بێت. هەموو ئەوانەی دەنگی ڤیان سۆرانیان بیستووە لەپێناو هێنانەدی ئامانجەکانی تێدەکۆشن. وەک ژنانی ئێزدی بە ئەرکی خۆمان زانی کە ژیان و تێکۆشانی ڤیان سۆران بناسین و بە دەوروبەری خۆمانی بناسێنین".

شەمێ مچۆ لە کۆتاییدا رایگەیاند، "وەک ژنان و دایکانی شەنگال ئێمە تا تەمەنمان مابێت لەسەر رێبازی ڤیان دەبین. خەون و ئاواتی ئەو کە بینینی رێبەرایەتی بوو دەهێنینەدی".