لە ستراسبورگ پانێلێک بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد بەڕێوەچوو
لە ستراسبورگ لە ژێر ناونیشانی "ژنانی کورد لە رۆژئاوا لە رێگەی پاڕادایمی رێبەری گەلی کورد ژیانی نوێ بونیاد دەنێن" پانێلێک سازکرا.
لە ستراسبورگ لە ژێر ناونیشانی "ژنانی کورد لە رۆژئاوا لە رێگەی پاڕادایمی رێبەری گەلی کورد ژیانی نوێ بونیاد دەنێن" پانێلێک سازکرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" چالاکییەکان بەردەوامن. یەک لەو چالاکیانە لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا سازکرا.
لە سێهەم رۆژی هەڵمەتەکەدا بزوتنەوەی ژنای کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) پانێلێکی سازکرد. پانێلەکە لە ناوەندی کولتوری عەلەویەکانی ستراسبورگ بەڕێوەچوو و تیایدا باس لە پاڕادایمی رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان لە بارەی ئازادی پاڕێزی ژنان، کرا.
'ژنانی کورد لە رێگەی پاڕادایمی عەبدوڵا ئۆجالانەوە ژیانی نوێ بونیاد دەنێن'
ئەلیف کایا لە پانێلەکەدا قسەی کرد و ورایگەیاند، "رێبەر ئاپۆ بەر لەوەی دەست بە تێکۆشان بکات وتی، ' کوردستان لە ژێر کۆلۆنیالیزم و داگیرکەریدایە، ژنان کۆیلەن' و بەم جۆرە تێبینی رەخنەگرانەی خستەڕوو".
ئەلیف کایا ئەوەی خستەڕوو کە ئەو تێبینیە بنەمای مێژووی تێکۆشانی دیاریکرد و ئەوەی خستەڕوو کە پارادایمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک ئەو تێبینی و دەستنیشانکردنەی گۆڕیوە بۆ چارەسەری بنچینەیی کێشەکانی جیهان.
ئەلیف کایا ئەوەشی خستەڕوو کە ئایدۆلۆژیای رزگاری ژنان (ژنۆلۆژی) بە تێکۆشانی گەورەی ژنانی کورد ئافرێنراوە.
لە درێژەدا ئەلیف کایا ئەوەی خستەڕوو کە نەتەوە دەوڵەت دوژمنی ژنانە و ئاماژەی بەوەکرد کە ژنانی کورد بە تێکۆشانی خۆیان لە رۆژئاوا لەسەر بنەمای پارادایمی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ژیانێکی نوێ بونیاد دەنێن.
ئەلیف کایا وتی، "تا کۆتاییهاتنی بەدیلگیران و گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ تێکۆشانی ئێمە بەردەوام دەبێت" و باسی لەوەکرد کە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لە هەمان کات کلیلی چارەسەری سیاسی پرسی کوردە.
'عەبدوڵا ئۆجالان بەرخودانێکی بێهاوتا و ئەفسانەیی دەستپێکرد'
لای خۆیشیەوە ئەندامی ئەنجومەنی پەیەدە فازیلە سۆسن رایگەیاند کە ئەو خەڵکی عەفرینە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە و وتی، "کوردستان لە ژێر داگیرکەری چوار نەتەوە دەوڵەتدایە". فازیلە سۆسن باسی لەوەکرد، "رێبەر ئاپۆ گەلێکی لە لێواری لەناوچوونەوە خستەسەر پێ، بەرخودانی ئەفسانەیی بێهاوتای ئافراند. رێبەرمان لەپێناو گەلەکەماندا گیانی خۆی خستووەتە سەر دەست، لەرێگەی پیلانگێریی نێونەتەوەیی و لە ژێر پاسەوانی دەوڵەتی تورکدا بە دیلگیراوە".
فازیلە سۆسن رایگەیاند کە گەلی کورد شەڕی مان و نەمان دەکات و وتی، "وەک ژنانی کورد تا ئازادی ئێمە دێتەدی، تا ئازادی رێبەر ئاپۆ دەستەبەر دەبێت، درێژە بە تێکۆسان دەدەین".
پانێلەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتاییهات.