لە تورکیا و باکوری کوردستان لە مانگی ڕابردوودا ٢٩ ژن کوژراون

کەجەدەپە رایگەیاند، لە مانگی تشرینی دووەمدا ٢٩ ژن لە تورکیا و باکوری کوردستان کوژراون. زۆربەی ئەو ژنانەش لە ماڵەوە کوژراون.

پلاتفۆرمی 'ئێمە رێگری لە کوشتنی ژنان دەکەین (کەجەدەپە) ڕاپۆرتی مانگی تشرینی دووەمی لەبارەی کوشتنی ژنانەوە راگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتەکە ٢٩ ژنی دیکە کوژراون، ١٠ لەو ژنانە بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانیان لەدەستداوە.

باسی ئەوەکرا کە ١٣ ژن لەلایەن هاوسەرەکانیان و خزمەکانیانەوە بە بیانوی جیابوونەوە، ڕەتکردنی ئاشتبوونەوە، ڕەتکردنی هاوسەرگیری و کۆتاییهێنان بە پەیوەندی کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکە ژنان بەم شێوەیە کوژراون: ١٠ ژن لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە، ٥ ژن لەلایەن پیاوانەوە، ژنێک لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە، ٤ ژن لەلایەن پیاوانەوە کە پەیوەندیان هەبووە لەگەڵیاندا، ٢ ژن لەلایەن خزمەکانیانەوە، ٢ ژن لەلایەن باوکیانەوە، ژنێک لەلایەن براکەیەوە، ژنێک لەلایەن کوڕەکەیەوە و ٢ ژنیش لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژراون.

هەروەها لەو ژمارەیە، ٥ ژن لە ماڵەوە، ٤ ژن لە دەرەوە، ٣ ژن لە شوێنی کارەکانیان و ژنێک لە نێو بازار کوژراون.

ف.ق