لە تۆڕی پاراستنی ژنان دەنیز ئۆنەن دەستگیرکرا

ئەندامی تۆڕی پاراستنی ژنان، دەنیز ئۆنەن، لە بورسە لە ماڵەکەی خۆی دەستگیرکرا.

پۆلیسی تورک ئەم بەیانییە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دەنیز ئۆنەن لە بورسە.

پاش پشکنینەکان، دەنیز ئۆنەن دەستگیرکرا. هێشتا پاساوی دەستگیرکردنەکەی ڕانەگەیەنراوە.