لە ئامەد ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی؛ ٢٢ ژن دەستگیرکران

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە ئامەد لە دژی کۆمەڵەى ژنانی رۆزا و چەندین شوێنی تر ئۆپراسیۆنیان ئەنجامدا و ٢٢ ژنیان دەستگیرکرد.

پۆلیسی تورک ئەم بەیانییە هەڵیکوتایە سەر کۆمەڵەی ژنانی رۆزا لە ناوچەى پەیاسی ئامەد و چەندین شوێنی تر. لەو هەڵکوتانەدا چەندین کەسیان دەستگیرکرد.

بڕیاری دەستگیرکردنی ٣٣ کەس

راگەیاندرا، داواکاری گشتیی کۆماری لە ئامەد بە پاساوی "بە ناوی کاروباری رێکخراوی یاساییەوە بەشداری رێکخستنی ژنان و رێکخستن بوون و چاوپێکەوتنی رێکخستنی، رێپێوان و کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە" بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٣٣ کەس دەرکردووە، کە نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی ژنان دەگرێتەوە.

کەسە دەستگیرکراوەکان

تاوەکو ئێستا ٢٢ کەس دەستگیرکراون. کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە:

چالاکوانانی تەژا زەلال بیلگین و سەڤیم بیچیچی، هاوسەرۆک شارەونی چنار نەجلا تارمیش، ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی ناوەندیی دەبەپە زەینەب ئورەن، هاوسەرۆکی دەبەپەى شار سەڤاڵ گوڵمەز، راوێژکاری چاپەمەنیی پەرلەمانتاری هەدەپەى ئامەد رازییە تۆسون، غوربەت ئۆزەل، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز بێریتان جان ئۆزەر، دایکی ئاشتی نەزاهەت تەکە، ئەندامی ئەکادیمیای ژنانی ئامەد فیگەن ئاراس، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەى پەیاس بەسیلە نارین، ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانیی گەورە شاری ئامەد بەهار کاراکاش ئۆلوگ، شەهریبان زۆگورلی و روکەن بەک ئاڵپ، هاوسەرۆکی مەد – دەر شیلان کان، ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی سۆسیالیست (سەکەمە) سادییە ئۆک و نورشەن ئاکبال، ئایشان کانوش زەنگین و لەیلا ئاکگیول".

ژ.ت