لە ئێلح، دیلۆک و مێردینی باکوری کوردستان سێ ژن کوژران

ئەمڕۆ لە شارەکانی ئێلح، مێردین و دیلۆکی باکوری کوردستان سێ ژن کوژران.

لە دیلۆک ژنێک بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا

لە ناوچەی شەهیدکەمالی دیلۆک تەرمی ژنێک دۆزرایەوە کە بە ئەشکەنجە کوژراوە.

تەرمی ژنێک کە ناسنامەکەی نەدۆزراوەتەوە لە گۆڕەپانێک لە گەڕەکی بەلکیسی ناوچەی شەهیدکەمالی دیلۆک دۆزرایەوە.

بەپێی لێکۆلینەوە سەرەتاییەکان، ئەو ژنە بە چەقۆ و ئەشکەنجە کوژراوە.

تەرمەکە بۆ پزیشکی دادی دیلۆک گراستراوەتەوە.

لە ئێلح ژنێک کوژرا

لە ئێلحی باکوری کوردستان ژنێک بە ناوی سوڵتان کارابوڵوت لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە ناوی دۆغان دەمیر کوژرا.

بەپێی زانیاریەکان سوڵتان کارابوڵوت بە چەک کوژراوە.

شایەنی باسە سوڵتان کارابولۆت پێشتر لە پۆلیس سکاڵای لەدژی هاوسەرەکەی تۆمار کردبوو.

لە کەمپی خوێندکارانی مێردین کچێک بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەستدا

ئیرەم زەینەب ئایگون کە لە زانکۆی ئارتوکلوی مێرسین خوێندکار بووە، لە کەمپی خوێنداکارانی مێردین بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەستداوە.

رووداوەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ روویداوە. باسی ئەوە دەکرێت کە ئایگون خۆی لەسێدارەداوە.

ف.ق