لە ئێران ڕۆژنامەوان مەعروفیان لەماوەی ساڵێکدا ٤ جار دەستبەسەرکرا

ڕۆژنامەوان، نازیلە مەعروفیان کە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢ بە تۆمەتی ئەنجامدانی ڕیپۆرتاژ بەناوی ژینا ئەمینی دەستبەسەر کرا، بەهۆی دژایەتی سەرپۆشکردن، بۆ جاری چوارەم دەستبەسەرکرا.

بەگوێرەی هەواڵی ئێران وایەر، پاڵپشت بە قسەی دراوسێکانی مەعروفیان، پۆلیس توندوتیژیان بەرامبەر ڕۆژنامەوانی ژن نازیلە مەعروفیان نواندووە و دەستگیریان کردووە.

مەعروفیان کە بەم دواییە، لە ١٦ ی ئاب ئازادکرا بوو، هێشتا نەزانراوە بۆچی گیراوە و بۆ کوێ بردوویانە.

مەعروفیان هەر لەگەڵ ئازادبوونی وێنەیەکی بە سەری پەتی بڵاوکردەوە، دژی سیاسەتی دەوڵەتی ئێران وەستایەوە.

بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنەکان، هۆکاری دەستگیرکردنی نازیلە مەعروفیان ئەوەیە، ناڕەزایەتی دەربڕیوە بەرامبەر بە دەستگیرکردنی مەهدی یارحی و وێنەیەکی خۆی لە بەردەم زیندانی ئەڤین بڵاوکردەوە.