له ئامه‌د ژنان به بۆنه‌ی ٨ی ئاداره‌وه كۆبوونه‌وه
ژنان له ناوچه‌ی سووری ئامه به بۆنه‌ی ٨ی ئاداره‌وه كۆبوونه‌وه. ژنان به گۆران هه‌ڵپه‌ڕكێیان سازكرد و به دروشمه‌كانیان وتیان "ژن، ژیان، ئازادی".
ژنان له ناوچه‌ی سووری ئامه به بۆنه‌ی ٨ی ئاداره‌وه كۆبوونه‌وه. ژنان به گۆران هه‌ڵپه‌ڕكێیان سازكرد و به دروشمه‌كانیان وتیان "ژن، ژیان، ئازادی".
رێكخراوه‌كانی ژنان له ئامه‌د له چوارچێوه‌ی ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی زه‌حمه‌تكێش له ناوچه‌ی سووری ئامه‌د له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی مێژوویی 'ئولو جامی' كۆبوونه‌وه. ته‌ژه‌ئا، كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی رۆسا، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی شاره‌كه گوڵستان ئاتاسۆی و گۆرانیبێژ پنار ئایدنلار و زۆر كه‌س له به‌رنامه‌كه‌دا ئاماده‌بوون. سه‌رباری كه‌شی باراناوی ژنان هاتنه گۆڕه‌پانه‌كان، بۆماوه‌یه‌ك لهبهردهنگی ئۆتۆمبێله‌كان به گۆرانی كوردیه‌وه گۆڤه‌ندیان گێڕا. له كاتی هه‌ڵپه‌ڕكێدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان وتووه.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی شاره‌كه گوڵستان ئاتاسۆی وتی، "ئێمه ده‌ڵێین به یه‌كگرتنی ژنان ئێمه ده‌توانین به‌رامبه‌ر به سیستمی نێرسالار بوه‌ستینه‌وه. ئێمه كۆڵان به كۆڵان ده‌گه‌ڕێین و په‌ره‌به پشتیوانی ژنان ده‌ده‌ین".
دوای راگهیهنراوهكه ژنان بڵاوكراوه‌یان بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام پۆلیسه‌كان رێگریان كرد. ژنان به دروشمی "به‌ربه‌ست نه‌ك له‌به‌رده‌م ژنان به‌ڵكوو له‌به‌رده‌م بكوژه‌كان دابنێن" و به گۆرانی "خۆڕاگری بكه ئامه‌د" هه‌ڵوێستی پۆلیسه‌كانیان شه‌رمه‌زار كرد. ژنان له ژێر بارانه‌وه و له‌به‌ر گۆرانییه‌كانی پنار ئایدنلار هه‌ڵپه‌ڕكێیان ساز كرد.
ژنان دواتر بڵاوكراوه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه، تابه‌رده‌م لقی پۆسته‌خانه‌ی سوریچی رێپێوانیان كرد و وتیان، "له دژی نه‌ژادپه‌ره‌ستی، فاشیزم و هه‌ژاری ئێمه له ٨ی ئاداردا له گۆڕه‌پانه‌كان ده‌بین". ژنان دواتر كارت پۆستاڵی ٨ی ئاداریان بۆ زیندانیان نارد.
هـ . ب