'مەکەگە' بەرامبەر بە دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووس "باڵ" ناڕەزایەتی دەربڕی

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەستبەسەرکردنی سەرنووسەری ڕۆژنامەی خوەبوون نایفە باڵ دەربڕی و ڕایگەیاند، "لە ماوەی ٣ مانگدا ١٠ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر کراون، ٥ ڕۆژنامەنووس ئەشکەنجە دراون".

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا، ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی سەبارەت بە سەرنووسەری ڕۆژنامەی خوەبوون نایفە باڵ کە ئێستا دەستبەسەرە بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە فشارەکان لەسەر ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا و کوردستان زیاتر دەبن ئاماژە بەوە کرا: "لە پڕۆسەیەکی لەو شێوەیەدا، بە دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان، دروستکردنی هەواڵ و مافی وەرگرتنی زانیاری بەربەست دەکرێت". سەرنووسەری ڕۆژنامەی خوەبوون نافیە باڵ، لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لە ئامەد پاشنیوەڕۆی دوێنێ لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە کە لەسەر ئیفادەی شایەتحاڵی ئاشکرا ئومید ئەکبیک دەستیپێکردبوو، ڕاگیرا. نافیە دوێنێ ڕەوانەی دادگا کرا، جارێکی دیکە بە بڕیاری داواکاری گشتی گواسترایەوە بۆ لقی TEMی چاودێری ئەمنی ئامەد. دوای ئیفادە پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ نافیە باڵ ببرێتەوە بۆ دادگا.

بە پێی ڕاپۆرتی MKG؛ لە ٣ مانگی ڕابردوودا ١٠ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر کراون و ٥ ڕۆژنامەنووس ئەشکەنجە دراون. ئێمە دووبارە دەڵێین ڕۆژنامەنووسان بە قەڵەمەکەیان بەرەنگاری هەموو جۆرە فشارێک دەبنەوە. دەمانەوێت ئەو فشارانەی لەسەر ڕۆژنامەنووسان کۆتایی پێ بێت و هیوادارین بە زووترین کات نافیە هاوڕێمان ئازاد بکرێت چونکو چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت”.