مورادی: ئێمە نابێ لە بەرامبەر زیندانی کردنی ڕێبەرئاپۆدا بێدەنگ بین

ئاتوسا مورادی، چالاکی مافەکانی ژنان سەبارەت بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵوێستی نیشاندا و وتی:"دەبێت بەڕێگای سەرهەڵدان و چالاکییەکانی مافی مرۆڤ لەبەرامبەری زیندانی کردنی ڕێبەر ئاپۆ بێدەنگ نەبین."

سەپاندنی گۆشەگیری ڕەها بە سەر ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەبارمتەگرتنی لە زیندانی ئیمرالیی لە ساڵی ١٩٩٩وە بەردەوامە و بەتایبەت ماوەی ٣ ساڵە هیچ زانیاریەک لە دۆخی وەرناگیرێت. بەردەوام بوونی ئەم ڕەوشە لەنێو گەلی کورد، ئازادیخوازان وهێزە دیموکراتیکەکانەوە کاردانەوەی لێکەوتووتەوە. لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد و چارەسەری پرسی کورد، لە ١٠ی تەشرینی یەکەم هەڵمەتێک لەژێر ناوی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" زیاتر لە ١٠٠ شوێن و وڵاتی جیاوازی جیهانەوە بەردەوامە. پاڵپشتی کردنی ئەم کەمپەینە لەلایان چینی ڕووناکبیر، سیاسەتمەدار، دیمۆکرات و ئازادیخوازانی جیهان بەتایبەتی گەلی کورد ڕۆژ بە ڕۆژ لەپەرەسەندندایە.

ئاتوسا مورادی، چالاکی مافەکانی ژنان وەک چالاکێکی ژن لە وتو وێژێک لەگەڵ ئاریەن تیڤی پاڵپشتی خۆی بۆ هەڵمەتەکە ڕاگەیاند و لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێویستە سەرهەڵدان و چالاکییەکان بەرفراوان بکرێت.

دەقی چاوپێکەوتنەکە بەمشێوەی خوارەوەیە؛

بەڕێز ئاتوسا مورادی هەروەک دەزانن زیاتر لە دوو ساڵە پارێزەر و بنەماڵەی بەڕێز ئۆجالان ڕێگەیان پێنادرێت سەردانی ئیمرالی بکەن و دیدار ئەنجام بدەن، بۆیە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە تەندروستی بەڕێزیان لەبەردەست نییە. هەڵسەنگاندنی ئێوە لەم بارەوە چییە؟

دیارە بە زیندانیکردنی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، نەیانتوانیوە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ زیندانی بکەن. ئێستا ئەم فەلسەفەیە بۆتە ئالترناتیڤ و چارەسەرێک بۆ گەلی کورد و دەبینین لە سەرهەلدانەکانی ناوخۆدا نەک هەر گەلی کورد بەلکۆ هەموو گەلانی ئێران بە کورد، عەرەب، ئازەری، بەلوچ و فارسەوە  دروشمی"ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرز کردۆتەوە. ئەم دروشمە گوزارشت لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەکات. ئێمە وەک گەلی کورد نابێت بێدەنگ بین لە بەرامبەر گۆشارەکانی سەر ڕیبەر ئاپۆ، بە پەرەپێدانی سەرهەلدان و چالاکییەکان دەبێت ڕیگری بکەین لە گۆشارەکانی سەر ڕیبەر ئاپۆ.

بۆئەم مەبەستە چی دەکەوێتە سەر شانمان؟

دەبێت هەوڵبدەین یەکگرتوو بین و بە پەیوەندیکردن لەگەڵ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بتوانین گوشارەکان لەسەر ڕێبەر ئاپۆ کەم بکەینەوە. بەم چالاکییانە وڵاتان چیتر ناتوانن لەبەرامبەر ئەم پرسە بێدەنگی بنوێنن.