ناسنامەى ئەو ژنە چالاکوانەی لە کەرکووک تیرۆر کرا ئاشکرا کرا

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک لەلایەن دوو ماتۆڕسوارەوە دەستڕێژی گوللـە لە ژنێکی چالاکوانی سیاسی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان کرا و شەهید بوو.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک لەلایەن دوو ماتۆڕسوارەوە دەستڕێژی گوللـە لە ژنێکی چالاکوانی سیاسی کرا و بەهۆیەوە شەهیدبوو.

دواتر زانرا ئەو ژنە چالاکوانە سیاسیە ناوی فریاڵ سلێمان خالیدە و لە ساڵی ١٩٦٧ لە شاری حەسەکەى ڕۆژئاوای کوردستان لە دایک بووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنە لە ماوەی ڕابردوودا بۆ سەردانکردنی ڕێکخراوەکانی ژنان، ڕووی لە باشووری کوردستان کردووە.

لەئێستادا تەرمی ئەو ژنە چالاکوانە سیاسییە لە پزیشکی دادی کەرکووکە پۆلیسی کەرکوکیش رایگەیاند، سەبارەت بە ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و بەپێی فەرمانی دادوەریش بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تاوانباران دەرکراوە.