نازیلە مەعروفیان: لە سلێمانی ئەشکەنجدراوم
ڕۆژنامەوان، نازیلە مەعروفیان، ڕایگەیاند، لە سلێمانی ١٣ ڕۆژ دەستبەسەرکراوە و ئەشکەنجەدراوە.
ڕۆژنامەوان، نازیلە مەعروفیان، ڕایگەیاند، لە سلێمانی ١٣ ڕۆژ دەستبەسەرکراوە و ئەشکەنجەدراوە.
نازیلە مەعروفیان لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X ڕایگەیاند، لە سلێمانی دەستبەسەرکراوە و ئەشکەنجەدراوە.
ڕۆژنامەوان، نازیلە مەعروفیان، بەهۆی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ باوکی ژینا ئەمینی، چەندین جار لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە ڕفێنراوە و دەستبەسەرکراوە. لە پەیامەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X ڕایگەیاند، پاش ئەوەی لە زیندانەکانی ئێران ئازادبووە، پەنای هێناوە بۆ هەرێمی کوردستان. مەعروفیان ئاماژەی بەوە کرد، لە سلێمانی ١٣ ڕۆژ دەستبەسەر کراوە و ئەشکەنجە دراوە.