نێرگس محەمەدی سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا

نێرگس محەمەدی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، سزای١٥ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 دۆسیەی چالاکوانی ئێرانی نێرگس موحەمەدی کە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران" دادگایی کرا، ناوبراو بە ١٥ مانگ زیندانی سزای بەسەردا سەپێندرا. جگە لە سزای زیندانیکردن، دادگا سزای ٢ ساڵ قەدەغەی سەفەرکردن و پەیوەندیکردن بە گروپە کۆمەڵایەتی-سیاسیەکان و بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک بەسەردا سەپاند.

نێرگس محەمەدی لە دادگای شۆڕش، کە پێش ئەمە دانیشتنی دۆسیەکەی تێدا بەڕێوەچوو، بە "قەسابخانە" ناوبرد و ڕایگەیاند کە ئەم دادگایە هەمان دادگایە کە فەرمانی لە سێدارەدانی زۆرێک لە گەنجانی ئێرانی دەرکردووە و وتی، "من بچووکترین بڕوام بەم دادگایە نییە کە لە ژێر فەرمانی ناوەندە نهێنییەکاندا، کەیسی ساختە ڕێکدەخەن و ڕەتی دەکەمەوە" بەشدارییان لە دانیشتنەکەدا نەکرد.