نودا: ئێمه‌ی ژن له هه‌موو كات زیاتر به‌هێزترین - نوێکرایەوە-
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌ژه‌كه هێڤی نودا رایگه‌یاند، "له‌سه‌روبه‌ندی ٨ی ئاداردا ئێمه زیاتر پێكه‌وه به‌هێزین. ئێمه‌ی ژنان زیاتر خاوه‌نی وشیاری كه‌رسته و ئه‌زمونی تێكۆشانین".
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌ژه‌كه هێڤی نودا رایگه‌یاند، "له‌سه‌روبه‌ندی ٨ی ئاداردا ئێمه زیاتر پێكه‌وه به‌هێزین. ئێمه‌ی ژنان زیاتر خاوه‌نی وشیاری كه‌رسته و ئه‌زمونی تێكۆشانین".
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ژه‌كه هێڤی نودا به بۆنه‌ی ٨ی ئادار قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)كرد.
هێڤی نودا سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر گوشار و سته‌مكاری له‌سه‌ر ژنان و گه‌نجانی كورد له سه‌رده‌می ئاكه‌په-مه‌هه‌په و رایگه‌یاند، كه له كوردستان و توركیا هێرشه‌كان له دژی ژنان گه‌یشتوه‌ته ئاستی پاكتاوكردنی ژنان و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا، "ئاكه‌په-مه‌هه‌په هه‌موو ژنان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ژنانیان كردوه‌ته ئامانج. به‌تایبه‌تی له دژی تێكۆشانی ئێمه بۆ ئازادی ژن، له دژی گه‌نجان سیاسه‌تی شه‌ڕی تایبه‌ت و هێرش به شێوازی نائه‌خلاقیان گرتوه‌ته‌به‌ر.
له‌كه‌سایه‌تی ژناندا هێرشه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌تی ئاكه‌په- مه‌هه‌په كۆمه‌ڵگای ئێمه ده‌كاته ئامانج، هێرشه‌كان وه‌ك سیاسه‌ته‌كانی رێكخراوی ده‌وڵه‌ت، هه‌موو رۆژێك له رێگه‌ی هه‌موو دامه‌زراوه و ده‌رفه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت په‌ره‌یان پێده‌درێت.
نودا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سیاسه‌ته‌كانی وه‌ك ده‌ستدرێژی، له‌شفرۆشی، مادده‌ی هۆشبه‌ر، سیخوڕی، له رێگه‌ی شانتاژه‌وه ناچاركردنی بنه‌ماڵه‌كان به خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بووه‌ته سیاسه‌تی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ت.
نودا به به‌رده‌وامی باسی له‌وه‌كرد، كه گرنگه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته مامه‌ڵه‌یه‌كی وه‌ها په‌یڕه‌و بكرێت كه نه‌ك ته‌نیا ژن، كۆمه‌ڵگا به گشتیی بیربكاته‌وه، رێكخستنی خۆپارستن ساز بكات و به‌شداری ناو تێكۆشان بكات، ده‌بێت بنه‌ماڵه‌كان ئاگاداری ئه‌و سیاسه‌تانه له‌سه‌ر گه‌نجان بن و روونكردنه‌وه به بنه‌ماڵه‌كان بدرێت و وتی، "بزوتنه‌وه‌كانی ژنان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌بێت خه‌باتێكی به‌و جۆره بكه‌ن كه سیاسه‌ته‌كانی شه‌ڕی تایبه‌ت پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه، رونكردنه‌وه بده‌ن به ژنان و گه‌نجان".
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ژه‌كه هێڤی نودا سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر رۆڵی گه‌نجان و وتی، "به‌تایبه‌تی گه‌نجانمان ئێمه داوامان له‌گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌یه له دژی ئه‌و كرده‌وه چه‌په‌ڵانه‌ی شه‌ڕ تایبه‌ت وه‌ك پێویستیه‌كی به‌كۆمه‌ڵایه‌تیبوو و بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌ك كۆمه‌ڵگا بمێنێته‌وه پێویسته بتوانن به‌رگریی بكه‌ن. له دژی هێرشه‌كانی سه‌ر ژنان و كۆمه‌ڵگا، رێكسختنی خۆپاراستن و گوڕپێدانی مافی هه‌ره ره‌وای ئێمه‌یه. له پێشه‌وه بنه‌ماڵه‌كان و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان ئه‌وه به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه و ده‌بێت زیاتر هه‌ستیار بن".
نودا وتیشی، "له پێشه‌وه بزوتنه‌وه‌كانی ژنان، رێكخراوه و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته ببینن كه له‌سه‌ر بابه‌تی هێرشه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌ت، وشیاری پیاوسالار و راستی سیستم له گه‌نجان تێبگه‌یه‌نن، له‌سه‌ر بابه‌تی خوڵقاندنی وشیاری قوڵی ژنان و كۆمه‌ڵگاكه‌مان كه‌موكوڕیمان هه‌یه.
هه‌روه‌ها له پێشه‌وه خۆپاراستن، له بواره‌كانی ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، كولتوری و گه‌لێك بوار له‌سه‌ر بناغه‌ی سیاسه‌تی به‌رچاو و پرۆژه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌مانتوانیوه كه گه‌نجان رێكخستنی ره‌سه‌نی خۆیان دابمه‌زرێنن، تایبه‌ت به پێداویستیه‌كان به‌و بواره، بووته هۆی ئه‌وه‌ی دوژمن بكه‌وێته نێوانمان. گرنگه كه له هه‌موو بواره‌كان له پێشه‌وه ژنان و گه‌نجان، پێویسته مرۆڤ ئه‌و پڕۆژه به‌رچاو و سیاسه‌تانه‌ی كۆمه‌ڵگا پێویستیه‌تی دابڕێژێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه رێكخستن ساز بكات".
په‌یوه‌ست به ئامانجه‌كانی هه‌ڵمه‌تی 'له دژی پاكتاوكردنی ژنان كاتی پاراستنی ژنی ئازاد و كۆمه‌ڵگایه' وتی، "هێنده‌ی تێكۆشان له دژی سیاسه‌ته‌كانی پاكتاوی ژن له لایه‌ن ئاكه‌په- مه‌هه‌په‌ی فاشیست، له دژی سیاسه‌ته‌كانی پاكتاوكاری سیستمی پیاوسالار، ده‌بێته هه‌ڵوێستی تێكۆشانێكی گه‌ردونی. هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان له دژی راستی 'پاكتاوكردن'ی ژنان، تێكۆشانێكی به بڕیاری ژنی ئازاد و په‌یوسه‌ت به‌وه‌شه‌وه كۆمه‌ڵگای ئازاد، هه‌ڵمه‌ت و هه‌نگاوێكی گرنگه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان، له پێشه‌وه ژنان، له هه‌موو بواره‌كانی ژیان، رێكخستنی وشیاری خۆپاراستنی كۆمه‌ڵگا به بنه‌ما ده‌گرێت. ئامانجی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان هه‌م له دژی هێرشه‌كانی دوژمن زیاتر رێكخستن، به‌هێزبوون، گوڕدان به تێكۆشان، هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی پاڕادایمی ئارادیه له‌سه‌ر ئایدیای ئێمه‌ی ژنان، كۆمه‌ڵگای ئازاده. هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان ئه‌وه به بنه‌ما ده‌گرێت كه هۆكار و داواكارییه‌كانی ئێمه بۆ تێكۆشانی ژن كه له جیهان ه‌ره‌ی سه‌ندووه زیاتر یارمه‌تیده‌ر بێت و پێكه‌وه گوڕ به تێكۆشان بدات".
نودا له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیدا ئه‌وه‌ی وت، كه هه‌نگاوی ئه‌وان ئامانجی گرنگی پێكاون و وتی، " به‌تایبه‌تی له گۆڕه‌پانه‌كان، له‌و دۆخه‌دا كه رێكخستنه‌كانی ژنانمان به هه‌ڵسوكه‌وتێكی رژد و جدییه‌وه، باشتر خه‌باتی ژنان به بنه‌ما ده‌گرن و به شێوه‌یه‌كی ستراتیژی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، ئه‌نجامی گرنگی لێكه‌وتوه‌ته‌وه" و وتی، چالاكیه‌كانی ٨ی ئادار و ٢٥ی تشرینی دووه‌م وایكردووه كه تێكۆشانی هه‌ڵمه‌ته‌كه په‌ره‌سه‌ندوتر و به‌گوڕ تر بێت".
سه‌باره‌ت به جیهانیبوونی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كوردستان ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ژه‌كه هێڤی نودا وتی، "هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كوردستانیش ده‌ستمان به تێكۆشان كردبێت، ئه‌و پاڕادایمه‌ی رێبه‌رایه‌تیمان بۆ ئازادی كۆمه‌ڵگا و ژن كردوویه‌تی چه‌قی پاڕادایمه‌كه، به‌و دیدی تێكۆشانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه گه‌شه‌ی كردووه، بووه‌ته خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیه‌كی جیهانی. ئێمه ئه‌مڕۆ خاوه‌نی پاڕادایم و ئایدۆلۆژیایه‌كی به‌و جۆره‌ین كه وه‌ڵامی لێگه‌ڕینی تێكۆشانی ژنانی جیهانی تێدایه. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌ی له ئاستی جیهانیدا پاڕادایمی رێبه‌رایه‌تی به گه‌رمیه‌وه پێشوازی لێده‌كرێت و هۆكاری خاوه‌نداریه لێی، تایبه‌تمه‌ندی پاڕادایمی ئێمه‌یه بۆ ژنان و ئایدۆلۆژیای ئێمه‌یه بۆ رزگاری ژنان.
شۆڕشی رۆژئاوا كه به‌رجه‌سته‌بوونی پاڕادایمی رێبه‌ر ئاپۆیه، به شێوه شۆڕشی ژن خۆی ده‌نوێنێت و به‌و جۆره پێكدێت. له جیهاندا زۆر بزوتنه‌وه‌ی ژنان خاوه‌دارییان له‌و شۆڕشه ده‌كه‌ن، پشتیوانی لێده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ له ناو بزوتنه‌وه‌كه‌دا له نه‌ته‌وه و ره‌نگی جیاجیاوه به‌شداری تێكۆشان ده‌كه‌ن، له زۆر بواردا پاڕادایمی رێبه‌رایه‌تی، دیدی تێكۆشان بۆخۆیان به بنه‌ما ده‌گرن. له‌و دۆخه‌دا بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌و جۆره نییه كه ته‌نیا له روی پاڕادیگماوه بووبێته جیهانی، به كرده‌وه‌ش پێشه‌نگایه‌تی تێكۆشانیش ده‌كات".
نودا به‌م جۆره به‌رده‌وامبوو، "له‌ئێستا ئێمه له ناو چه‌ندین پلاتفۆرمی هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌ییداین، له ناو تۆڕه‌كانی ژنان و یه‌كێتیه‌كانداین. هه‌ندێكیشیان راسته‌وخۆ ئێمه رێكمان خستوون. له‌و پلاتفۆڕمانه‌دا ئێمه ده‌بینین هیوایه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئێمه هه‌ڵچنراوه. به‌تایبه‌تیش وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گرنگی به پشتیوانی ژنانی هه‌رێمه‌كه ده‌ده‌ن. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، له سه‌ر بناغه‌ی ئافراندنی بواری تێكۆشانی هاوبه‌ش هه‌ندێك كار و پلاتفۆرم به‌ره‌و پێشده‌چن".
په‌یوه‌ست به كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیكی ژنانی جیهان كه بزوتنه‌وه‌ی ژنان هه‌نگاوی بۆناوه ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ژه‌كه هێڤی نودا وتی، "له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كانی خۆمان، ئێمه پڕۆژه‌كه‌مان بۆ كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیكی ژنانی جیهان ده‌خه‌ینه به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌كانی ژنانی جیهان.
كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیكی ژنانی جیهان، شێوه‌ی سه‌ره‌كی خۆجێیی ژنان، فره‌ره‌نگیه‌كانیان، له‌چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانیان له سه‌ر داینه‌مۆی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری به بنه‌ما داده‌نێت و ئه‌وه‌ش گرنگه. سه‌باره‌ت به سیستمی رێكخستنی بزوتنه‌وه‌ی ژنان بابه‌تێكه كه زۆر قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كێشه‌ی خۆجێیی- گه‌ردونییه. پڕۆژه‌كه‌مان بۆ كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیكی ژنانی جیهان له‌سه‌ر ئه‌و دوولایه‌نه و هه‌ڵسوكه‌وت و دیدی چارسه‌ریه".
نودا ئاماژەی بەوەدا کە تێکۆشانی ژنان تەنها لە یەک رۆژدا سنوردارکراوە، بەڵام ئەمڕۆ ژنان هەموو ڕۆژێک لە گۆڕەپانەکانی تێکۆشاندان و وتی: "ڕەنگە لە ٨ی ئازاردا دەست بە دەستپێکردنی تێکۆشانی ئەمساڵ بکرێت، بەڵام مرۆڤ دەتوانێت تێڕوانین و پلاندانانی ئەو تێکۆشانە ببینێت کە لە ماوەی ساڵێدا بڵاوبووەتەوە. لەلایەن ئێمەوە هێرشی زۆری دوژمن، هەوڵدانی داگیرکەری، سیاسەتی لەناوبردن و رەتکردنەوەی وادەکات کە لە هەموو کاتێکدا بەرخۆدان و تێکۆشان گەشبکرێت.
ئێمە وەک بزووتنەوەکانی ژنان، نزیکبوونەوەمان لە خەباتی ٢٠٢٢، دەبێت بەو شێوەیە بێت کە دینامیکی خەبات و ڕێکخستنمان پەرە پێبدەین. ئەگەر بتوانین ئەو مشت و مڕانە بەکاربهێنین کە سیستەمی پیاوسالاری وەک بۆسێک بۆ سەر ژنان دادەنێت بۆ خزمەتکردن بە ئامانجە سەرەکیەکانی، خەباتمان ڕەنگە مانایەکی هەبێت. هەروەها باس لەوە دەکەین کە لە ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا یەکێتییەکی بەهێزی ژنان و سیستمەکەی دروست بکەین و کاری خۆجێیی بۆ تێکۆشانی هاوبەش بەهێز دەکەین تێکۆشان بەهێز دەکەین. دەبێت ژنان نەک تەنیا لە هەندێک بواردا بەڵکو لە هەموو بوارەکانی ژیاندا پەرە بە ڕێکخراوەییبوونیان بدەن و تێ‌بکۆشن. ئێمە لە پرۆسەیەکی وەهاداین کە توندوتیژی و گێچەڵکردن و هێرشکردنە سەر دەستکەوتەکانی ژنان بووەتە سیاسەتی دەوڵەت. لەم ڕووەشەوە زۆر گرنگ و دۆخێکی ژیانی دەبینین کە ژنان خۆیان لەسەر خۆپاراستن ڕێکبخەن"
هێڤی نودا ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە لەبارەی ئامانجەکانی ٨ی مارسی ئەمساڵدا ڕایگەیاند، کە لەسەر بناغەی هەنگاوی "دژی کۆمەڵکوژی ژنان کاتی پاراستنی ژنانی ئازاد و کۆمەڵگایە" تێکۆشان لە ٨ی ئازاردا لە بەرزترین ئاستدا دەبێت و وتی: "سەرەتا لە ٨ی ئازاردا ئازادی ڕێبەری ئاپۆ کاری سەرەکیمان دەبێت. ڕەنگە هەندێک لە لایەن لەوە تێنەگەن کە بۆچی ئێمەی ژنان و گەل ئازادی خۆمان لە ئازادی ڕێبەری ئاپۆدا دەبینین. گەلی کورد بەتایبەتی ژنانی کورد لەم ڕاستییەدا باش تێگەیشتوون و ئەو تێڕوانینەیان هەیە کە لەئازادی سەرکردایەتی خۆیاندا ئازادی خۆیان دەبینن و تێڕوانینی وەها خەباتێکیان هەیە کەئ ازادی سەرکردایەتییەکەیان کردۆتە چەقی خەبات و تێکۆشانی خۆیان. لەم رووەوە تێکۆشانی ئێمە بۆ ژنان و تێکۆشانی ئازادی ڕێبەرایەتی لێک جیاناکرێتەوە، ئەو جۆرە تێکۆشانانەی کە یەکتر بەهێز دەکەن لەسەر ئەم بنەمایەیە. ئێمەی ژنان سوورین لەسەر زیادکردنی تێکۆشانمان بۆ ئازادیی رێبەرایەتی."
نودا لە بەردەوامیدا ڕایگەیاند، کە لە باکوری کوردستان و تورکیا لە ٨ی ئازاردا، ڕەشترین ڕوخساری سیستمی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەی دوژمنی ژنان دەکەنە ئامانجی سەرەکی تێکۆشان و ئاماژەی بەوەشدا، کە لە باکوری کوردستان و تورکیا بە پێشەنگایەتیی ژنان، بە تێکۆشانی هاوبەشی گەلەکەمان، زەمینەی لەناوچوونی فاشیزم لە هەموو کاتێک زیاتر بووە. ئەم ٨ی ئازارە بە پێشەنگایەتیی ژنان دەبێتە سەرەتای پێشکەوتنی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی و ڕووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە ."
نودا تیشکی خستە سەر کەموکوڕییەکان لەم گۆڕەپانەی خەباتدا و ئاماژەی بەوەدا کە لە کوردستان و تورکیا ژنان و گەنجان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بێدەنگن، بەڵام لەسەر پرسی گەشەپێدانی خەباتی هاوبەش جگە لە هەندێک لە لایەنەکان، بە کاریگەری وشیاری ناسیونالیزمی کورد تەنیا ماونەتەوە و گوتی، وەها هەڵوێستێک دەریخست کە ژنانی کورد و تێکۆشانیان بە تەنیا دەمێنێت. ئێمە دەزانین کە ئەمە سیاسەتی دەوڵەتە و وتیشی: "سەرەڕای هەموو ئەو کەموکوڕیانە، ئێمە لە دژی ئەوەنین کە لەگەڵ بزووتنەوەی ژنانی تورکیا هاوکاری بکەین و تێکۆشانی کۆمەڵایەتی لە دژی ئەو دەسەڵاتەی ئاکەپە – مەهەپەی دوژمنی ژنان لە ٨ی ئازار بە پێشەنگایەتی ژنان پەرە پێبدەین."
نودا راشیگەیاند، کە ژنانی کورد لە رۆژئاوا و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ٨ی مارس، عەرەب، ئاشووری، ئەرمەنی، ئێزدی زیاتر دەبێت یەک دەگرن و هاوکاری بکەن و ژنان لە مەخمور و شەنگال پەیامێکی گرنگ بۆ فاشیزم و هاوپەیمانەکانیان دەنێرین. " ژنانی شەنگال و مەخموور" لە ٨ی مارسدا هەڵوێست و خەبات و تێکۆشانیان زیاتر پیشان دەدەن.
هێڤی نودا ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە باسی ئەوەشی کرد لە باشوری کوردستان لەدژی نزیکایەتی دەسەڵاتداری پیاوسالاری، ژنان لە ٨ی ئازاردا بە بڕوایەکی زیاتر و رێکخستنێکی بەهێز لە گۆڕەپانەکان دەبن، لەدژی سیاسەتی سەر ژنان و کۆمەڵگا لە کەسایەتی پەدەکەدا ژن زیاتر گۆڕەپانی ژیانی خۆیان دەخوڵقێنن و سیستم دروست دەکەن و خۆیان ڕێکدەخەن.
لەبارەی رۆژهەڵات و ئێرانیش نودا وتی، " لە رۆژانی تێکۆشانی هاوبەشی ٨ی ئازاردا پێویستە ژنان هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە زەمینەی تێکۆشانی هاوبەش باشتر بکەن."
لەبارەی تێكۆشانی ژنان لە ئەوروپا و دەرەوەی وڵاتیش نودا وتی، " ئەم ٨ی ئازارە دەبێتە ٨ی ئازارێکی بەو شێوەیەی کە تێکۆشانی ئازادی ژن، ئاستی خاوەنداریکردن لە ڕێبەرتی لە هەموو گۆڕەپانە نێونەتەوەییەکاندا زیاتر دەبێت.
هیوادارین کە ٨ی ئازاری ئەمساڵ لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشان، ژنان کورد و دۆستانی کورد خاوەنداری زیاتر لە ڕێبەرتیمان و ئازادی ژنان و کۆمەڵگە بکەن و بە بڕیار بن."
هێڤی نودا لە کۆتایی بەم شێوەیە قسەی کرد:-
ئێمەی ژنان لە جوگرافیای جیاوازەوە بە ڕەنگ و کلتور و بیروباوەڕ و چینە جیاوازەکانەوە داوای لێپرسینەوە دەکەین، عەقڵیەتێکی نێرسالاری کە لە دژی ژنان و گەلان دروست کراوە لەخەباتی دژ بەم سیستەمەدا بەهۆی ئەو هەلومەرج و ڕاستیانەی کە ئێمە تێیدا نین ڕەنگە کاری سەرەکیمان لەهۆکارەکانی خەباتدا جیاواز بێت بەڵام هەموو هۆکارەکانی ئێمە، تێکۆشانمان دژی ئامانجێک دەبێت: ئەویش سیستەمی نێرسالارە. بۆیە ئێمەی ژنان لە هەموو کاتێک زیاتر هۆکارمان هەیە کە دژی سیستەمی نێرسالاری تێ‌بکۆشین.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٨ی ئازاردا بڕیاری خۆمان لە تێکۆشان‌دا زیاتر دەکەین، ژنان لە هەموو کاتێک زیاتر یەکدەگرن. وەک ژن لە هەمو وکاتێک زیاتر خاوەنداری عەقڵیەت، ئامێر و ئەزموونی تێکۆشان دەکەین. بۆیەش لە کەسایەتی ژناندا بڕوامان وایە کە گەل و ژێردەستەکان سەردەکەون.
لەسەر ئەم بناغەیە بە ناوی کەژەکە بریارداری تێکۆشانی خۆمان بۆ ژنان و گەلەکەمان دووبارە دەکەینەوە و ٨ی ئازار رۆژی تێکۆشان لە هەموو ژنان پیرۆز دەکەین. لە ساڵی نوێی تێکۆشان‌دا سڵاومان بۆ هەموو ئەو ژنانە هەیە کە لەنێو خەبات و تێکۆشاندان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین."
ف.ق / هـ.ب