پاژک: دەبێت لە هەموو شوێنێکدا بەرخودان لە دژی داگیرکەری گەورە بکرێت

پاژک رایگەیاند، دەبێت لە هەموو شوێنێکدا بەرخودان لە دژی داگیرکەری گەورە بکرێت. راشیگەیاند، "لە دەوری هێڵی یەکێتیی نەتەوەیی یەکبگرن، لە دژی داگیرکەری خۆپاراستن، تێکۆشانی کۆمەڵگەیی گەورە بکەن، هەبوونی خۆتان بپارێزن و بە دڵنیاییەوە شەڕی سەردەکەوێت".

راگەیاندراوی دەستەى بەڕێوەبەریی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک):

"لە سەردەمێکدا، کە داگیرکەریی دەوڵەتی تورک کوردستان تاڵان و وێران دەکات، رووبەڕووی هەڵوەشاندنەوەی مێژووی دەبێتەوە و ئازادبوونی کوردستان بەدی دێت، پەدەکە لەگەڵ دوژمنی کورداندا بووە بە یەک و دوای سیاسەتی شەڕ کەوتوە و سەنگەری بۆ شەڕ ئامادە کردووە، ئەوە بە مانای خیانەتکردنە لە گەلی کورد. پەدەکە بە پاسای پووچ و بێ بنەما، هێزەکانی پێشمەرگە نارد بۆ ناوچەکانی گەریلا و ئەوەش بەمانای یاریکردنە بە ئاگر. سوپای تورک لە بەرامبەر گەریلاکانی کوردستاندا کەوتووەتە ناو زەلکاو، پەدەکە دەیەوێت بۆ ئەوان ببێت بە ورە، بەڵام دەبێت دەست لەو رۆڵگێڕاندنە بێ شەرمانەیەی هەڵگرێت. هێزەکانی یەژاستارمان و هەپەگە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا تاوەکو هەموو ناوچەکانی باکووری کوردستان بە ژنان و پیاوانەوە بەرەنگاری دەکەن، وەک شەڕڤانانی ئازادی، لەسەرهێڵی عەگیدەکان، بێریتانەکان، لەیلا قاسمەکان، لە زاپ، مەتینیا، ئاڤاشین و حەفتانین و لە هەموو شوێنێکدا بە بەرخودانی ئەفسانەیی گەریلا بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن، بۆیە دەبێت هەموو حیزبە سیاسییەکان، هەموو مرۆڤە کوردەکان بەرپرسیاری لە ئەستۆ بگرن و شکۆی بەرخودان بڵاو و بڵند بکەنەوە و ئەوەش گەورەترین ئەرکە.

لە دژی داگیرکەری، کە جگە لە پاکتاوکردن، کوشتار، بڕینی دارەکان، دوورخستنەوە، بێ وڵاتکردن، خستنە زیندان، بەچەکی کیمیایی و بۆمب و ئەنجامدانی کوشتار، پێکهێنانی هەموو جۆرە کردە و تاوانی بەدەر لە مرۆڤایەتی هیچ شتێکی تر بە رەوا نازانێت، لە بەرامبەر ئەوەدا یەکگرتن و تێکۆشان ئەرکی هەموو مرۆڤێکی کوردە. ئەوەی دەتوانێت رێگری لەو رەفتار و هەڵسوکەوتە مەترسیدارانەیەى پەدەکە بکات هەر گەل بۆ خۆیەتی. لە پێش هەموانەوە ئەرکی یەکەم دەکەوێتە ئەستۆی ژنانی کورد. دایکانی لەچک سپی، هەموو دایکانی باشووری کوردستان، رۆژئاوا، باکوور و هەموو شوێنێکی ئەوروپا، کە دەنگی خۆیان بەرزکردووەتەوە، سڵاویان لێدەکەین. ژنان بە پێداگری لەسەر ئازادی و بە بڵندکردنی تێکۆشان هەموو رۆژێک تاوەکو دەچێت لە دژی داگیرکەری و عەقڵییەتی پیاوسالاریی باڵادەست زیاتر گەورە دەکات.

هێڵی سووری کوردان ناسنامە و ئازادییە

هێڵی سووری کوردان، وڵات، شکۆ و ئازادییە. بەهاکانی ئازادیی ژنان، بەهاکانی کوردستان و بەهاکانی مرۆڤایەتیی گەردونین. لە دەرەوەی ئەوە سیاسەتی ناوەندیی پەدەکەیە بەرامبەر بە "هێڵی سوور"، کە بووەتە بەشێک لە دوژمن و لەو هێڵە دەرچووە. ژنانی کورد هەموو جۆرە پیلانێکی چەپەڵ، کە کورد لە ناو یەکدا بە شەڕ بدات، کاولکاری بکات، سیاسەتی خوێن، رانت و بازرگانیی شەڕ، دەسەڵاتی ملهۆڕانە و زۆرەملێیانە و داگیرکەران ناناسێت و قبوڵی ناکەن.

 کات کاتی ئەوەیە لە دژی داگیرکەری بەرخودان لە هەموو شوێنێکی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات بکرێت و تێکۆشان گەورە بکرێت. راستیی ژنان و کوردستان، کە وەک پێشەنگەکانی کۆمەڵگەن، خاوەنی لێهاتوویەکن، کە هەم دوژمن تێکبدات و هەمیش شەڕی ناوخۆی رابوەستێنێت.  کات کاتی ئەوەیە زۆر کاریگەرانەتر ورە و ئیرادەی خۆمان نیشان بدەن، لە دژی داگیرکەری، هاوکاری و چەوساندنەوە، ریفراندۆمی ئازادی پێکبهێنین و ئەوەش بە چالاکیی بێ راوەستان تاجدار بکەین.

 گەلەکەمان لە باشووری کوردستان ئەنفالی بینیوە و سەری بۆ رژێمی سەدام دانەنەواند، گەلەکەمان لە باکووری کوردستان بە کوشتار و کۆمەڵکوژیدا تێپەڕی، بەڵام خۆی بە دەستەوە نەدا. گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان چوارچرای بینی، بەڵام دەستی لە ئازادی هەڵنەگرت. گەلەکەمان لە رۆژئاوا و شنگال دڕندەییان بینی و پیایدا تێپەڕین و داعشی مۆتەکەى جیهانیان تێکشکاند. گەلەکەمان لە مەخمور بووەتە خاوەن هەڵوێستێکی شکۆمەندان و سەربڵندانە. خواستیان کوردستانیان لە دەرەوە و لە پەنابەریدا لە ناو ببن، بەڵام هەموو کات بە ئەرکە وڵاتپارێزەکانی خۆیان هەستاون.

ژنانی کورد لە ریزی پێشەوەی ئەو تێکۆشانە بێ وێنەیەدا هەموو کات لە ریزی پێشی پێشەوە بوون و قوربانییان بۆ داوە. گەلی کورد  لە ئەنجامی وانە مێژووییە زۆر تراژدییەکان و کۆنەکاندا بەهێزبوون و ورە و خۆ تۆکمەکردنی وەرگرتووە و گەیشتووە بە ئەزموونێک، کە لە سەدەی ٢١دا چارەنووسی خۆی بەدی بهێنێت و بە هۆشیاری و لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ بووەتە خاوەن هێزێکی پۆڵاین. هەر شتێک لە دژی یەکێتیی نەتەوەیی و چوارپارچەى کوردستان بێت، خزمەت بە دوژمنان بکات، لە ناوخۆوە کوردان لاواز بکات، لە هەموو جۆرە هەڵسوکەوت و هەڵوێستێکی لەو جۆرە لێپرسینەوە دەکات و تێشدەپەڕێنێت.

لە دەوری هێڵی نەتەوەیی ببن بە یەک، لە دژی داگیرکەری خۆ پاراستن، تێکۆشانی کۆمەڵایەتی گەورە بکەن، هەبوونی خۆتان بپارێزن، شەڕی ئازادی بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت. رایدەگەیەنین، کە لەم تێکۆشانی ئازادییە شکۆمەندانەیەدا، بە تایبەتی هەموو ژنان لە کۆنگرەی نەتەوەیی ژنانی کورددا بەشداری بکەن، ئەو مەترسییەی ئێستا ببینن، دەبێت پێشەنگایەتی بۆ هەڵوێستی مێژوویی بکەن.

بەرخودانی بێ هاوتا و بێ وێنەى هەموو هاوڕێیانی گەریلامان پیرۆز دەکەین، یادی شەهیدە قارەمانەکانمان بە رێز و منەتدارییەوە دەکەینەوە".

ژ.ت