پۆلیسێکی تورک هاوژینەکەى و خەسوو و خەزووری کوشت

پۆلیسێکی تورک لە شاری ئافیۆن قەرەحەسار هاوژینەکەى و خەسوو و خەزووری کوشت و دواتر خۆیشی کوشت. هاوژینی ئەو پۆلیسە لە پرۆسەى جیابوونەوە بووە لەگەڵیدا، چونکە نەیتوانیوە درێژە بە ژیانی هاوبەشی بدات لەگەڵی.

لە ئافیۆن قەرەحەسار پۆلیسک کە لە پرۆسەى جیابوونەوەى نێوان خۆی و هاوژینەکەیدا بووە و دوو منداڵایان هەیە رۆیشتووە بۆ ماڵی خەزووری لە گەڕەکی ئۆڕنەک ئەڤلەری لەسەر رێگای فاتین گیوموش و هاوژینەکەى و خەوسووی دەکوژێت.

پۆلیسەکە لە دوای ئەو تاوانە دوو منداڵەکەی خۆی هەڵدەگرێت و لە ماڵەکە دەڕواتە دەرەوە و کۆڵانەکەدا خەزووری دەبینێت، کە بەرەوە ماڵەوە دەڕواتەوە و هەر لەوێدا خەزوریشی دەکوژێت. پۆلیس دەچنە شوێنی رووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوە، بەڵام ئەو پۆلیسە بکوژە هەر لەوێدا خۆیشی دەکوژێت.

ژ.ت