پەیامی سەرساغی کەجەکە بۆ پاپا فرانسیس
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە هۆی کۆچی دوای پاپا فرانسیسەوە پەیامێکی سەرساغی بڵاوکردەوە.
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە هۆی کۆچی دوای پاپا فرانسیسەوە پەیامێکی سەرساغی بڵاوکردەوە.
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی کۆچی دوای پاپای ڤاتیکان، پاپا فرانسیسەوە پەیامێکی سەرساغی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "کۆچی دوای سەرۆکی ڕوحانی جیهانی کاسۆلیکی و سەرۆکدەوڵەتی ڤاتیکان خەمباری کردین."
ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە بەردەوام بوو:
"پاپا فرانسیس کە خەڵکی ئەرجەنتین بوو، هەموو کاتێک لە پشتی گەل بوو. بۆیە مردنی پاپا فرانسیس لە دەستدانێکی گەورەیە بۆ مرۆڤایەتی. پاپا فرانسیس لە ماوەی ١٢ ساڵ پاپا بوونیدا چەندین سەرکەووتنی بەدەستهێنا. لە بەرانبەر شەڕی بەرژەوەندییە قڕکارییەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییدا، کە بەسەر هەرێمی جۆربەجۆردا دەیسەپاند، هەموو کاتێک پاپا فرانسیس هەڵوێستێکی ڕوونی نیشان داوە. لە ڤاتیکان مۆری خۆی دا لە ڕیفۆڕم و گۆڕانکاری هەرە گرنگ، سەردانی چەندین ناوچەی جیاوازی جیهان و بە تایبەت کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد، هاندەری پەرەدان بە پەیوەندی نێوان ئاین و گەلان بوو، وە لەسەر ئەم بنەمایە بە ناوی مرۆڤایەتیییەوە ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا. پاپا فرانسیس هەموو کاتێک بە رووخۆشییەکانییەوە بە 'شۆرشی میهرەبانی ' بووە دەنگی ئاشتی، خۆشەویستی و دلۆڤانی. پاپا ڤاتیکان لەگەڵ بندەستان و قوربانیاندا بوو، وە گرنگی دەدایە ڕۆڵی ژن و گەنجان.
پاپا فرانسیس لە کاتی جەژنی پاسکالادا کۆچی کرد، بۆیە خاوەنی بەها و مانادارییەکی مەعنەوی و ڕوحانییە. بەهۆیی کۆچکردنیەوە سەری جیهانی کاسۆلیکی، هەموو کریستیانانی جیهان، دەوڵەتی ڤاتیکان، بنەماڵە و خۆشەویستانی، ڕێچکەگرانی، هەموو ئەو کەسانەی کە پەیامی باش و ئاشتییە خوازەکانی لە جیهاندا بڵاو دەکەنەوە، ساغبێت. ڕوحی پاپا فرانسیس شادبێت."