لە ئامەد دەزگا زمانەوانییەکانی زمانی کوردی، پارتە سیاسی و ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان لە پارکی کۆشوویۆلووی بە خوێندنەوەیی ڕاگەیاندرواێک بەرنامەکانی چالاکییەکانیان ئاشکرا کرا کە لە ١٥ی ئایار جەژنی زمانی کوردییدا ئەنجام دەدرێ.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا کە بە درووشمی "ستاتۆی کوردی پەروەردە بە زمانی کوردی" درا، بە زمانی کوردی دەقی ڕاگەیاندروەکە لە لایەن هاوسەرۆکی مەد-دەر شوکران یاقوت بە شێوەزاری کرمانجکی (زازاکی) خوێندرایەوە و بە شێوەزاری کورمانجی لە لایەن هاووتەبێژی کۆمیسیۆنی زمان، چاند و هونەری دەم پارتی، هەڤاڵ دڵبهارەوە خوێندرایەوە.
'زمانمان سەرچاوەی هەموو بەهاکانمان'
لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خرایەسەر ئەو هەوڵانەی سەدان ساڵە بۆ سڕینەوە و تواندنەوەی چاند و زمانی کوردی دراوە و دەسنیشان کرا دەرنجامی تێکۆشانی نەتەوەی کورد هەموو ئەو هەوڵانە پوچەڵ کرانەوە و گوترا: "بێگومان وەک کورد هیچ کاتێک ڕێگە بەم گرتنەبەرە ئەسمیلاسیۆنانە نادەین. ژیانێکی دابڕاو لە زمانی کوردی بۆ ئێمەی کوردان وەک جەستەیەکی بێ بیرکەرەوە، بێ دڵ و گیانە. زمانمان سەرچاوەی بنەڕەتی هەبوون، خۆبوون، ناسنامە، گیان و ژیانی نەتەوەیی، ئازادی و دیموکراتیکییمانە. زمانمان سەرچاوە و هێمای یەکێتی نەتەوەییمانە، کلیلی ئازادیمانە. زمانی کوردییمان هێڵی سوورمانە."
پشتگیری لە پەیامی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە گوتنی 'خاوەنداریکردن لە زمان و چاند و بەرەپێشبردنی پێویستییەکی بنەڕەتی مرۆڤ بوونە. ئەوانەی خاوەنداری لە زمانی خۆیان ناکەن، ناتوانن خاوەنداری لە هیچ شتێکی خۆیان بکەن'ی ڕێبەر ئاپۆ کرا و گوترا: "بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێزدار عەبدوڵا ئۆجالان، گفتوگۆکانی لەسەر ئازادی زمانی کوردی بەهێزترکرد. هەمووکاتێک لەگەڵ ئەم بانگەوازییەدا دەبین و دەڵێین مافە نەتەوەییەکانی زمانی کوردی، چاندی، سیاسی، یاسایی و خۆبەڕێوەبەری، بابەتی موزایەدەی سیاسی نییە و پێویستە هەموو ڕێگرییەکانی پێشی لاببرێن و زمانی کوردی ببێتە خاوەنی ستاتۆ و زمانی پەروەردەیی تا ئەوەی کۆمەڵگەی ئازاد، دیموکراتیک و ئاشتیانە بونیاتبنرێت."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە هەموو ئازادیخوازان و بە تایبەت لە ژنان و گەنجان کراوە پێکەوە تێکۆشانیان لە پێناو زمانی کوردیدا بەرفراوان بکەن و گوترا: "بەم هەست و ڕامانەوە ١٥ی ئایار جەژنی زمانی کورد هەموو ماڵ، گوند، شەقام، گەڕەک و شونێک بکەینە قوتابخانە و زانکۆی زمانی کوردی. جەژنی زمانی کوردی لە هەموو کوردێک و ئازادیخوازێک پیرۆز بێت.
بژی زمانی کوردی
هەمیشە و لە هەر شوێنێک زمانی کوردی!
هەمیشە و لە هەر شوێنێک تێکۆشان بۆ زمانی کوردی!."