"پیلانگێریی ٩ی تشرینی یەکەم نابێتە ڕێگر لەبەردەم خواستی ئازادی ژنان"

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و ژنانی کەرکوک: "پیلانگێریی نێونەتەوەیی نەک تەنها لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڵکو تا ئیستا لەسەر تەواوی ژنان بەردەوامە".

 ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و ژنانی کەرکوک، بەبۆنەی ٩ی تشرینی یەکەم ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەری گەلی کورد ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا ئەو پیلانگێرییەیان ئیدانە و شەرمەزار کرد و داوا دەکەن، ژنان خۆیان بەڕێکخستن بکەن لەسەر هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجەلان و تێبکۆشن لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجەلان.

 لە راگەیەندراوەکەی ڕێکخراوی ڕەژاک و ژنانی کەرکوکدا هاتووە: "نزیکەی ٢٥ ساڵ لەمەوبەر زیاتر لە ٣٠ ولات لە پیلانگێرییەکی نێونەتەوەیی دژی گەلی کورد و ڕێبەرەکەی، بڕیاری دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆیان دا، بەشیویەک دوور لە تەواوی یاسا و رێسا نێونەتەویییەکاندا، ئەم کارە دوژمنکارییە بۆ لێدان بوو لە بزوتنەوی ئازادیخوازی گەلی کورد، چونکە وڵاتانی زلهێز و وڵاتانی هەرێمی بوونی بزوتنەوی ئازادیخواز بە مەترسی دەبینن بۆسەر بەرژەوندییەکانیان، جێگای خۆشحاڵییە کە پیلانی دوژمنان شکستی هێنا و رۆژ لەدوای رۆژ بزوتنەوی ئازادی خوازی پەکەکە فروانتر و بەهێزتر بوو".

باسیان لەوەشکردووە، ئێمە وەکو ڕێکخروای ژنانی ئازدی کوردستان و ژنانی کەرکوک، ٢٥هەمین ساڵیادی پیلانگیری نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم ئیدانە و شەرمەزار دەکەین، ئێمە وەکو ژنانی کەرکوک بۆ خۆ ڕیکخستنەوەی ژنان پێویستە خۆمان بە ڕێکخستن بکەین لەسەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، وەکو ڕێبەر ئاپۆ دەلێت " شۆرشی باشور شۆرشی ژنە"، ئێمەش پێویستە لەسەر ئەم ووتەیەی تێبکۆشین و خەبات بکەین لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ".

 باس لەوەش کراوە، دوژمنانی زلهێز بە پیلانگێری ٩ی تشرینی یەکەم پیان وابوو ڕێبەر ئاپۆ لە ئێمە دوور بکەن بەڵام هیچ هێزێک ناتوانێت لە هز و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئێمە دوور بکاتەوە، بەتایبەتی ئێمە وەکو ژنانی باشوری کوردستان بەپێویستی دەزانین هێزی پیلانگێران بە چالاکی و تێکۆشانی خۆمان ناچار بکەین، وەکو وەڵامدانەوەیەک پێیان دەڵێین ئێوە بە یاساکانی خۆتان ناتوان ڕێگربن لە ویستی ئازادی و هۆشیاری ژنان".

 ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە پیلانگێری نێونەتەویی ٩ی تشرینی یەکەم کاتێک کە ڕێبەر ئاپۆ بەشێویەکی نامرۆڤانە ڕفێندرا، ئەو پیلانگێرییە تەنها لێدان نەبوو لە گەلی کورد بەڵکو ئامانجی لێدان بوو لە پرۆسەی دیموکراسی لە رۆژهەڵاتی ناوڕاست، بۆ ئەوەی پرۆسەی بەدیموکرسیکردنی رۆژهەڵاتی ناوڕاست پەک بخەن، هەروها دەوڵەتانی زلهێز و هەرێمی ویستیان کەیسی کورد لەناوبەرن کە چربۆتەو لە ڕێبەر ئاپۆ و ڕێبازەکەی".

 لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ژنانی کەرکوک دەڵێن: "وەکو لای هەمووان ڕوونە، سەرچاوەی ئەو ئاڵۆزی و شەڕەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات عەقڵیەتی دەولەت نەتەوەیە، چارەسەریش بۆ ئاڵۆزی و ململانییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆ ڕێکخستنە لە چوارچیوەی هێلێ سێیەم کە هێڵی نەتەوەیی دیموکراتییە، ئێمەش وکو ژنانی کەرکوک داواکارین گۆشەگیری سەر ڕێبەرئاپۆ لاببرێت و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کلیلی چارەسەری دۆزی گەلانی ناوچەکەیە بەگشتی و دۆزی ژنان بەتایبەتی، دوای ٢٥ ساڵ لە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ پلانی داگیرکەر سەرکەوتوو نەبوو، بەهێزی ژنانی شۆرشگێر ڕێبەری خۆمان ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین".