شوێنی داڵدەدانی ژنان شاراوە نییە

سومیە بۆز، ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی ڕایگەیاند، زۆربەی دوکاندارەکان شوێنی داڵدەدانی ژنان دەزانن و قوربانییەکانیش لەو شوێنانە ئازار دەدرێن.

بەپێی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان، پێویستە شوێنی داڵدەدانەکانی ژنان بە شاراوەیی بمێنێتەوە، بەڵام لە تورکیا و باکوری کوردستان ئەو شوێنانەی ژنان ئاشکرایە چونکە ئەم ستانداردە نهێنییە پێشێلکراوە. یەکێک لەوانە پەناگەی ژنانە لە موش. پەرلەمانتاری شاری مۆش لە دەم پارتی سومەیە بۆز بابەتەکەی خستە ڕۆژەڤەوە، هەرچەندە پڕۆژە یاساکە چەند پرسیارێکی هەبوو، بەڵام وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کاتیان بۆ دانەنا.

پلاتفۆرمی ئێمە کوشتنی ژنان رابگرین دەست نیشانی کرد لە ساڵی ٢٠٢٣دا ، ٣١٥ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و 248 ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی ژیانیان لەدەست داوە. سەرەڕای بڕیاری گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست، ژنان بە ئاشکرا دەکوژرێن چونکە هێزەکانی حکومەت ئەرکی پاراستنیان جێبەجێ ناکەن. نەبوونی پەناگەی ژنان و کێشەی ئاسایش هۆکاری سەرەکین بۆ پەرەسەندنی کوشتنی ژنان. سۆمەیە بۆز، ئەندامی پەرلەمانی دەم پارتی ، کە پێشتر بە فەرمانی پەرلەمان بابەتەکەی بەرزکردەوە، وتی زۆرێک لە خاوەن دوکانەکان دەیانزانی پەناگەی ژنان لە کوێن، بنەماڵەی قوربانیانی توندوتیژی دەچوونە بەردەم دەرگای پەناگەکە و وەستاون. لەبارەی ئەوەی کە ڕێوشوێنەکانی ئاسایش و تایبەتمەندی پەناگەکە بە تەواوی پێشێل دەکرێن، سومەیە وتی، "ئێمە کۆبوونەوەمان لەسەر ئاستی ناوخۆ هەبوو و وتیان کە هەمووان شوێنی داڵدەدانی ژنان دەزانن و ستافەکەشی دەستگیرکراون.

وەزیرەکان هیچ هەنگاوێکیان نەناوە

پەرلەمانتاری موش لە دەم پارتی سومەیە بۆز ئاماژەی بەوەدا کە لە مانگی ئابی 2023 دا پڕۆژە پرسیارێکی پێشکەش کردووە، بەڵام وەزارەتی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و خێزانی و وەزارەتی ناوخۆ هیچ هەنگاوێکیان لەسەر ئەو بابەتە نەناوە و وتی :" هێشتا وەڵامێکمان لە وەزارەتی ناوخۆوە وەرنەگرتووە. ئاژانسەکە بەڵێنی داوە ئەو ژنانە بپارێزێت، پێویستە بە زووترین کات بگوازرێنەوە بۆ یەکێک لە شارۆچکەکانی دەوروبەری و شوێنەکەی ڕوون نییە، پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی کاریگەر بکرێت لەسەر ئەو کارمەند و بەڕێوەبەرانەی کە پێشێلی ڕێوشوێنەکانی ئاسایش و نهێنییان کردووە.

بەپێی ژمارەی دانیشتووان پێویستە پەناگەیەک بۆ ژنانیش هەبێت

سومویو  بۆز ڕایگەیاند بەهۆی ژمارەی دانیشتووان، هیچ پەناگەیەکی ژنان لە شارەکەدا نییە، ئەمەش کێشەی ئەمنی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، شارەوانی ئەرکی دروستکردنی پەناگەی ژنان و منداڵانی لە ئەستۆدایە.