سەکەبە: دەبینە دەنگی ئەو زیندانیانەی مانیان لە خواردن گرتووە

یەکێتی ژنانی سۆسیالیستی ئەوروپا داوای فراونکردنی پشتیوانیکردن لە زیندانیانی مانگرتوو کرد و رایگەیاند: "لە هەر وڵاتێکین، ببینە دەنگی زیدانیان".

یەکێتی ژنانی سۆسیالیستی ئەوروپا (سەکەبە) لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا رایگەیاند، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئێشکگیریی دادوەری و مانگرتن لە خواردن بەردەوامە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا وەها هاتووە: " زیندانیان بڕیاڕی ئەوەیان داوە، تاوەکو گۆشەگیری لانەبرێت، لە مانگرتن لەخواردن بەردەوام دەبن، ئێمە خاوەنداری لە داواکاری زیندانیانی شۆڕشگێر دەکەین و بە رێزەوە سڵاو لە بەرخۆدانیان دەکەین".

سەکەبە راشیگەیاندووە:

"داوا لە ژنانی کرێکار، کۆچبەر و نیشتەجێی ئەوروپا دەکەین، لە هەر وڵاتێکین دەنگمان بخەینە پاڵ دەنگ و داخوازی زیندانیان، مافی ژیانیان بپارێزرێت، داواکاری رەوا و مافی بەرخۆدانییان بە رێزەوە بگەیەنینە دەرەوە، شان بە شانی ژنانی زیندانی نەخۆش بوەستینەوە و ببینە هێز".