به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی زهنجدهر تاژێ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه له‌به‌ر بینای لقی تاژێ له سنونێ له لایه‌ن وته‌بێژی تاژێ سه‌بیحه سه‌برییه‌وه خوێنرایه‌وه، به‌م جۆره هاتووه: "ئێمه ٨ی ئادار سه‌ره‌تا له رێبه‌ر ئۆجالان و ته‌واوی ئه‌و ژنانه‌ی له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رخوداندا پیرۆز ده‌كه‌ین. له‌و رۆژه‌دا ته‌واوی ئه‌و ژنانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به دوژمنی دڕنده خۆڕاگرییان كردووه، به رێزه‌وه به بیرده‌هێنینه‌وه. له‌سایه‌ی هزری رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌و ژنه‌ی ده‌ویسترا پێگه‌ی خوداوهندیهكهی تێكبشكێنرێت، پارێزرا.
ئه‌و ژنه ئێزدیه‌ی كه له هه‌مو لایه‌كه‌وه پارچه‌پارچه ده‌كرا، ده‌كرا به كۆیله و ئیراده‌ی لێدهسهنرایهوه، ئه‌مڕۆ به په‌روه‌ده له ژێر ئاڵای رێبه‌ر ئاپۆدا له به‌رامبه‌ر دوژمنی داگیركه‌ر و فاشیست كو‌لتور، خاك و هه‌موو كۆمه‌ڵگا ده‌پارێزێت.
ئازادی داره و دار به خوێنی شه‌هیدان ئاو ده‌درێت. ئێمه خاوه‌نی مێژووی هه‌زاران ساڵ و شه‌هیدانی فه‌رمانی ٧٤ههمینین. له نێویاندا به هه‌زاران ژنی پێشه‌نگی وه‌ك دایه زه‌رۆ، خاتونا فه‌خرا، زه‌ریفه ئۆسێ، دایه گوڵێ و جیلان هه‌ن. رۆحی ئه‌و هه‌موو پێشه‌نگانه له ناخی هه‌ر ژنێكی ئێزدی‌دا ده‌ژی. وه‌ك چۆن به ٧٤ فه‌رمان ئێمه له‌ناو نه‌چووین، له‌ئێستاش به‌دواوه دوژمن ناتوانێت ئیراده‌مان بشكێنێت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه و به‌و بڕیاره‌وه ئێمه ٨ی ئاداری ٢٠٢٢ ده‌كه‌ینه ساڵی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ و ساڵی ئازادی هه‌موو ژنانی بنده‌ست. ئێمه قه‌واره‌ی شه‌نگالی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر داده‌مه‌زرێنین و ژیانی ئازاد ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین".
راگهیهنراوهكه به دورشمه‌كانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سه‌رۆك ئاپۆ" كۆتاییهات.
هـ . ب