تاژێ ئامادەکاری دەکات بۆ بەستنی کۆنفرانسێک لە سلێمانی

لە ١٢ ی ئاب، لە ساڵیادی فەرمانی ٧٤، تاژێ لە سلێمانی کۆنفرانسێک دەبەستێت بە ئامادەبوونی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ژنان لە پێکهاتە و باوەڕە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) ڕایگەیاند، لە ١٢ ی ئاب لە شاری سلێمانی بە درووشمی "تێکۆشانی هاوبەشی ژنانی پێکهاتە و باوەڕە جیاوازەکان گەرەنتی کۆتایهاتنی کۆمەڵکوژییە، هەنگاوێک بەرەو بونیادنانی سیستەمی دیموکراتیک" کۆنفرانسێک دەبەستێت.

تاژێ ڕایگەیاند: "کۆنفرانسێک دەبەستین بۆ ژنانی پێکهاتە و باوەڕە جیاوازەکان لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ٢٠٠٧-٢٠١٤، بە درووشمی "تێکۆشانی هاوبەشی ژنانی پێکهاتە و باوەڕە جیاوازەکان گەرەنتی کۆتایهاتنی کۆمەڵکوژییە، هەنگاوێک بەرەو بونیادنانی سیستەمی دیموکراتیک"، کۆنفرانسەکە لە ١٢ ی ئاب لە شاری سلێمانی دەبەسترێت، بە ئامادەبوونی ژنانی پێکهاتە و باکگراوندە جیاوازەکان".

"تا بەدیهاتنی ئازادی، درێژە بە تێکۆشان دەدەین"

تاژێ لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەیدا دووپاتی دەکاتەوە: "تاژێ، تێکۆشانێکی تۆڵەسێنەرە بۆ فەرمانی ٧٤، بە ئامانجی ئازادکردنی هەموو ژنە ئێزدییەکان لە دەستی داعش و دادگایکردنی چەتەکان، پەیماننامەی پابەندبوونە بە پاراستنی جڤاک لە قڕکردنی نوێ و لەپێناو پاراستنی هەبوونمان، بەڵێن دەدەین درێژە بە تێکۆشان بدەین و بەگوڕتری بکەین تا بەدیهاتنی ئازادی".