"توندوتیژی دادگا لەسەر ژنان بە تێکۆشان دەشکێنرێت"

ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی "زنجیری بێدەنگی" بە پێشەنگایەتی تەژەئا لە ئامەد کۆتایی هات. ئاماژە بەوە کرا هەرکات بزووتنەوەکانی ژنان بە جڤاکی دەبن، توندوتیژی دادگاکان زیاتر دەبن.

ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی "زنجیری بێدەنگی: ڕوخاندنی دیواری زیندانیانی سیاسی" بە پێشەنگایەتی تەژەئا لە ئامەد و بە دانیشتنی "دەربارەی دادگایی و زیندانی سیاسی لەنێو یاسا نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکاندا" کۆتایی هات.

لە دانیشتنەکەدا بە سەرپەرشتی پارێزەر ڕوکەن گولگاجی، پارێزەر دیانا ڕەستریپۆ ڕۆدریگێز قسەی کرد، باسی بەرخۆدانی نێو زیندانەکانی ئەمریکای لاتین کرد، ئاماژەی بەوە کرد لە ئەوروپا ژن و پیاو بە یەکسان نابینرێن، دووپاتی کردەوە پێویستە بێدەنگی نەکرێت بەرامبەر پێشێلکاریەکان ئەگەرنا تێکۆشانمان بێ واتایە، گوتی: "ئەگەر وەک ژن سزاکان لانەبەین، ئازاد نابین، پێویستە بەسەر ترسدا زاڵبین، ژن ژیان ئازادی".

پارێزەر ماریا کریستینا جۆنتی، بسی کێشەی ژنانی فلیپینی کرد، گوتی: "ئەوانەی دژی حکومەتن، وەک چالاکوان، چالاکوانی کۆمۆنیست و کۆمۆنیستەکان، وەک تیرۆریست دەبینرێن".

پارێزەری کاتەلۆنی ئەڵتەمیرا گولەبەنزو گۆنزالۆ لەڕێگەی ئەنتەرنێتەوە بەشداربوو، ئاماژەی بەوە کرد زیندانەکان باوکسالارانەن، هەوڵێکە بۆ سەر نەوی کردن و ملکەچکردنی ژنان، ڕایگەیاند ٧٠٪ ژنە زیندانییەکانی کاتەلۆنیا ڕووبەڕووی توندوتیژی ڕەگەزی دەبنەوە، گوتی: "پێویستە پێکەوە جیهانێکی بێ زیندان بونیاد بنێین".

پاشان ئەندامی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە)، پارێزەر ئەبرو ئاکال ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر بڕوانینە ٤٠ ساڵی ڕابردووی تورکیا بەشێوەیەکی سیستەمایک چەوساندنەوەی ژنان لەلایەن دادگاوە دەبینین و دەزانین هەرکات تێکۆشانی ژنان زیاتر دەبێت، توندوتیژی دادگا زیاتر دەبێت.

دووپاتی کردەوە، بوونی هەزاران چالاکوانی ژن لە زیندانەکان و بەتاوان دانانی هاوسەرۆکایەتی دەرخەری نزیکایەتی حکومەتە بەرامبەر بە ژنان.

هەروەها تیشکی خستەسەر تێکۆشانی ژنانی کورد لە دەرەوە و لەنێو زیندانەکاندا، گوتی: "لەم قۆناغەدا لەڕێگەی تێکۆشانەوە سەردەکەوین".

ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە بە وتەی پەرلەمانتاری دەم پارتی جەیلان ئاکچا کۆتایی هات.

کۆنفرانسەکە سبەی لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوام دەبێت.