تونجەل: لەپێناو زیندانییە نەخۆشەکان ٣ ڕۆ چالاکی دەکەین
سیاسەتمەدار سەباحەت تونجەل ڕایگەیاند، زیندانییە سیاسییەکانی کورد، لەپێناو ئەو زیندانییە نەخۆشانەی گیانیان لەدەستداوە، ٣ ڕۆژ چالاکی مانگرتن لە خواردن ئەنجام دەدەن.
سیاسەتمەدار سەباحەت تونجەل ڕایگەیاند، زیندانییە سیاسییەکانی کورد، لەپێناو ئەو زیندانییە نەخۆشانەی گیانیان لەدەستداوە، ٣ ڕۆژ چالاکی مانگرتن لە خواردن ئەنجام دەدەن.
هاوسەرۆکی گشتی پێشووی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، سەباحەت تونجەل، لە ٣١ هەمین دانیشتنی دۆزی کۆبانێ، قسەی کرد. ئاماژەی کرد بە زیندانی نەخۆش شاکیر توران کە لە زیندانی تیپی L ی ئەرزینگان ڕادەگیرا و بەهۆی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدا. ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە لە زیندانی ژنانی سینجان بۆ ٣ ڕۆژ خواردن نەخۆن.
تونجەل لەبارەی چالاکییەکەی ناو زیندان گوتی: "ئەمڕۆ لە زیندانەکانی تورکیا فشار و ئەشکەنجەیەکی قورس لەسەر ئاستی فاشیزم لە دژی نەیاران و کەسانی دیموکراتیک و بەتایبەت لە دژی کورد هەیە. لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە دەیان زیندانی سیاسی کورد بەم شێوەیە گیانیان لە دەست دا. کەسانی مافیا و ئەرگەنەکۆنی و حیزبوڵا ئازادکران. نەک هەر ئەوە، ئالوودەبووانی مادە هۆشبەرەکان و دەستدرێژیکاران و هەموو زیندانیانی تر ئازادکران. لە لایەکی دیکەوە، زیندانیانی سیاسی کورد مافی هیوای ئازادبوونیان پێشێل کرا. هەروەها تەرمی دەیان زیندانیکراوی نەخۆشی کورد لە زیندان دەرچوون، وەک ئەوەی بڵێن تەنیا تەرمی کورد دەتوانێت لە زیندان دەربچێت. دامەزراوەی (ATK)؛ بۆ ئەو زیندانیانەی ڕەوشی تەندروستیان زۆر سەختە ڕاپۆرتی "دەتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە" نوسیوە. بەمەش بۆتە بەرپرسیاری یەکەم لەم کوشتنە سیستماتیکیانە. جگە لەوەش مافی ماڵئاوایی لە زیندانیانی نەخۆش و کەسوکاریان زەوتکرا.
بانگەوازی هەستیاری
بەم دواییانە، شاکیر تورانی ٧٠ ساڵ لە ئەرزینگان شەهید بوو. هەرچەندە نەخۆشی شێرپەنجە بوو، بەڵام ئازاد نەکرا. ئەمە بەرجەستەترین نموونەیە. وەک هەموو زیندانیانی سیاسی لە زیندانی سینجان، لە کەسێتی مامە شاکیردا، هەموو شەهیدانی زیندان یاد دەکەینەوە. بۆ ئەوەی بڵێین بەسە بۆ ئەم ئەشکەنجە و مردنانە، مانگرتن لە خواردنی ٣ ڕۆژە ئەنجام دەدەین. لەسەر ئەم بناغەیە، بانگەوازی ئێمە بۆ ڕای گشتی ئەوەیە، بە شێوەیەکی هەستیارتر مامەڵە لەگەڵ ئەم شتانەدا بکەن کە لە زیندانەکاندا ڕوودەدەن".