تەژەکە: کۆمەڵکوژی و پیلانگێڕییەکانتان ناتوانن ڕێگری لە شۆڕشی ژنان بکەن!

تەژەکە-ئە: بە دەسەڵاتداران دەڵێین هەموو کۆمەڵکوژی و پیلانەکانتان لە ئیمرالیەوە تا پاریس ناتوانن ڕێگری لە پێشکەوتنی تێکۆشانی گەلی کورد و شۆڕشی ژنان بگرن.

بزوتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە:"ئێمە لە کاتێکدا چارەکی یەکەمی سەدەی بیست و یەک بەجێدەهێڵین، کە سیستەمی سەرمایەداری، دەسەڵاتداری پیاو بە شەڕ، ناسیۆنالیزم و ئایین، بە لەناوبردنی سروشت، کۆمەڵگا و ژنان دەیەوێت ببێتە بەربەست لەبەردەم داهاتوو و هیوای مرۆڤایەتیدا. ئەمە ڕاستییەکە مێژوو نیشانی داوین، و تێکۆشانمان دژی ئەمانەیە.

مێژوو بڕوا و بەرخۆدانمان پیشان دەدات، وەک سارا کە لە بەرامبەر ئەشکەنجە لە زیندانەکانی ئامەددا وتی:"من عاشقی ئەم تێکۆشانەم" ڕۆحی سەردەم لە ڕووناکی حەقیقەتی ساکینە جانسز و هەڤاڵانی فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەزەوە فێر دەبین. مێژوو فێرمان دەکات لەبیرنەکەین و نەبەخشین. مێژوو داوای تێکۆشان لە هەموو ژنان دەکات''.

"ئێمە بۆ هەمیشە لەسەر هێڵی سارا دەبین"

تەژەکە- ئە، ڕایدەگەیەنێت:"بۆیە ئێمە واز لە گەڕان بەدوای دادپەروەری ناهێنین و خۆمان دەیخوڵقێنین. ئێمەی ژنانی کورد هەمیشە لەسەر هێڵی سارا دەبین. بەردەوام بەرامبەر گوشار و کۆمەڵکوژی فاشیست خۆڕاگری دەکەین و دەنگمان بەرز دەکەینەوە.

سەرەڕای ئەو بەڵگەنامە و تۆمارە دەنگی و پەیوەندییانەی کە نیشانمان دەدەن کوشتنی سێ ژنە تێکۆشەری کورد لەلایەن میتی تورکەوە ئەنجامدراوە و هەوڵەکانی حکومەتی فەرەنسا بۆ شاردنەوەی بەڵگەکان، ئێوە بێدەنگ بوون و لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ سەرەڕای بانگەوازیمان، لەسەر پلانی تیرۆرکردن دژ بە دامەزراوە و نوێنەرانی کورد، دیسان بێدەنگ بوون. سەرەڕای هەوڵەکانمان بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکان و مسۆگەرکردنی دادپەروەری لە سەرانسەری جیهاندا بێدەنگ بوون. بۆیە پلانی کوشتنی ئەڤین گۆیی و میر پەروەر و عەبدولڕەحمان کزڵ بەدەست خۆتان ئامادەتان کرد.

"لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەردەوام دروشمی 'دادپەروەری لە کوێیە، پاریس لە تاریکدایە' بەرز دەکرێتەوە"

بە دەسەڵات دەڵێین باوەڕمان بە درۆ و بەڵێنە پووچەکانتان نییە. بۆیە بەردەوام دەبین لە گەڕان بەدوای دادپەروەری و سەرەڕای ئازاری کوشتنی سێ ژنە پێشەنگی کورد، هێزی زیاترمان پێدەبەخشێت.

هەروەها بە دەسەڵات دەڵێین کۆمەڵکوژی و پیلانەکانتان لە ئیمرالیەوە تا پاریس بە بێدەنگییەکانتان کە هەوڵی شاردنەوەتاندا، ناتوانن ڕێگر بن لە پەرەسەندنی تیكۆشانی گەلی کورد و شۆڕشی ژنان. توڕەیی و ئیرادەمان دادپەروەری مسۆگەر دەکات. پاریس کە ١١ ساڵە تاریکە و تەنانەت جیهانیش ڕووناک دەکەینەوە.

هاوشێوەی ١١ ساڵ پێش هەموو ئێمەی کوردانی ئەوروپا دەچینە پاریس و دروشمی؛ "دادپەروەری لە کوێیە، پاریس لە تاریکیدایە"، پێمان وایە گەلی کورد وەک ١١ ساڵی ڕابردوو لە دژی بکوژان و هاوکارەکانیان خاوەنداری لە گەلەکەی بەیەکدەنگ بەرز دەکاتەوە.