لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، "لەدژی دەوڵەتی تورک و لایەنگرانی، هەروەها ئەو هێزە هەژمونخوازانەی کە هەوڵ دەدەن بە سەپاندنی گۆشەگیر ڕێبەر ئاپۆ لە خەڵک دابڕێنن، گەلی کورد لەو ڕۆژەدا جارێکی دیکە لە گۆڕپانەکان نیشانی بدەن کە خاوەنداری لە ڕێبەرایەتییان دەکەن و ژیانێکی بێ ڕێبەرایەتی قبوڵ ناکەن. لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەی کولتووری کوردیدا، لە دژی کۆمەڵکوژی مێژوویی، کولتووری و جەستەیی، ئەو کولتوور و بەها نەتەوەییانەی، کە بە قۆربانی قورس و گیانبازی گەورەوە ئافرێندراون، بە جۆش و خرۆش و بە ئامادەبوونی دەیان هەزار کەس لە گۆڕەپانەکان، نیشانی بدەن.
تەژەکە- ئە داواشی کردووە، "لە هەموو وڵات و شارەکانی ئەوروپاوە ژنان، گەنجان، کوردستانیان و دۆستانیان لەم بۆنە کولتوورییەدا کۆببنەوە و کاردانەوەی سیاسی و نەتەوەیی خۆیان نیشان دەدەن.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، ھاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵیش، جگە لە ناوەڕۆکێکی فرەڕەنگ، ئاھەنگ و وتارەکان، هەروەها سەکۆیەک بۆ کاری دەستی ھەڤاڵانی ژنمان، لە خواردنی کوردەواری و بەرھەمەکانی تایبەت بە ناوچە جیاجیاکان کە ھێمایانەی ناسنامەی نەتەوەییمان، نمایش دەکرێن.
لە کۆتایشدا تەژەکە- ئە داوای لە ھەموو هاوڕێیانیان کردووە، "لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەی کولتووری کوردی کە ٩ی ئەیلول لە شاری فرانکفۆرت بەڕێوەدەچێت، بەرپرسیارێتی جددی بگرنە ئەستۆ"، ھەروەھا داواشی لە سەرجەم دۆستانیان و دامەزراوە دیموکراتیکەکان و گەل کردووە بەشداری فێستیڤاڵەکە بکەن.
ژ.ن