تەژەئا کۆنفڕانسی 'زنجیری بێدەنگی' سازکرد

کۆنفڕانسی بزاوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) بە ناونیشانی "زنجیری بێدەنگی: رووخاندنی دیوارەکانی چواردەوری زیندانیانی سیاسی"، دەستیپێکرد.

ئەو کۆنفڕانسەی لەلایەن بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) بە ناونیشانی "زنجیری بێدەنگی؛ رووخاندنی دیوارەکانی چواردەوری زیندانیانی سیاسی" بەڕێوەدەبرێت، دەستی بە کارەکانی کرد. کۆنفڕانسەکە کە لە سەر ئاستی نێونەتەوەییش ژمارەیەک بەشداربووی هەیە، لە یەکێک لە هۆتێلەکانی ناوچەی سوری ئامەد بەڕێوەدەچێت.

لە هۆڵی کۆنفڕانسەکە پلاکاردی "بە ژن ژیان ئازادییەوە بەرەو ئازادی" کە دروشمی کەمپینی تەژەئایە هەڵواسراوە. لە کۆنفڕانسەکەدا پێشەنگایەک کە وێنەکانی زیندانیانی تێدا نمایش کراوە، کرایەوە.

هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەڕێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) جیدەم کلیچگون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی بونیادنانەوەی سۆسیالیست (سەیەکەپە) جانان یوجە، نوسەران، سیاسەتمەداران، ئەو ژنانەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە زیندان بوون و دواتر ئازاد بوون، رۆژنامەوانان و ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەشدارن.

کۆنفڕانسەکە بە وتاری ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەوروپا مارتینا ئاندرسۆن و چالاکوانی تەژەئا فیگەن ئەکتی دەستیپێکرد.

هـ . ب