تەژەئا لە بۆتان کەمپینی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" دەستپێکرد
لە شارۆچکەی گوندیکەمەل سەر بە شەرناخ، تەژەئا کەمپینی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" دەستپێکرد.
لە شارۆچکەی گوندیکەمەل سەر بە شەرناخ، تەژەئا کەمپینی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" دەستپێکرد.
لە شارۆچکەی گوندیکەمەل سەر بە شەرناخ، تەڤگەری ژنانی ئازادی تەژەئا کەمپینی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" دەستپێکرد. بۆ ڕاگەیاندنی کەمپینەکە پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز نەورۆز ئویساڵ، ئایشەگوڵ دۆگان، عەدالەت کایا، چالاکوانانی تەژەئا و چەندین ژن لەبەردەم بارەگای پارتی چەپی سەوز ئامادەبوون. پانکارتی "گۆشەگیری تاوانی نامرۆڤانەیە" و "بمرێ خیانەت" و وێنەی ژنان بەرزکرانەوە.
"بەرامبەر شەڕ و داگیرکاری پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادی"
هاوسەرۆکی دەبەپە لە شەرناخ، زیلان یەمانی، گوتی: " بەدڵنیاییەوە سیاسەتی ڕوخاندنی ئەوان جیاواز نییە لەگەڵ شەڕی ژنان و گەل، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە شەڕێکی قێزەون و فرەلایەنە دژی ژنان و گەلەکەمان بەڕێوەدەبات. بە تایبەت لە ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان، بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە دژی تێکۆشانی ئازادیی کورد و تێکۆشانی ژنان. لەم چوارچێوەیەدا، لە پڕۆسەی کەمپینی ئێمەدا دژ بە شەڕ "بەرخۆدان" و "بەهای ئازادیی ئەم بەرخۆدانە" لەخۆدەگرێت، پێش هەموو شتێک، بانگەواز لە دامەزراوە و دەزگا نێونەتەوەییەکان، هەموو بازنەکانی دیموکراسی و ڕای گشتی جیهان دەکەین، پێویستە دژی ئەم شەڕ و داگیرکارییە بن و پشتگیری لە تێکۆشانی ئازادی بکەن."
"ئێمە تێکۆشانی هەبوون ئەنجام دەدەین"
یەمانی باسی لەوە کرد، تێکۆشانەکەیان بۆ هەبوونە، بۆ زمانی دایک و چاندی خۆیانە، تیشکی خستە سەر ئەوەی هەموو هێرشەکان گرێدراوی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵییە، گوتی: " لەگەڵ قوڵبوونەوەی سیاسەتەکانی گۆشەگیری زیاتر لە چارەک سەدەیەک لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە پلەی یەکەمدا قڕکردنی ژنان؛ کێشە سیاسی و جڤاکی و ئابووری و ژینگەییەکان بە هەمان شێوە قووڵتر دەبنەوە".
"چارەسەری کێشەکان لە ئیمراڵییە"
لە درێژەی قسەکانی گوتی: "چارەسەر پرسی کورد و هەموو پرسە جڤاکییەکانی تر، لە ئیمراڵییە. دەزانین ڕژێمی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەرامبەر ئایدۆلۆژیا و پارادایمەکەی ئەنجام دەدرێت".
بانگەوازی تێکۆشانی هاوبەش
لە کۆتاییدا هاتووە: " جارێکی تر داوا لە هەموو ژنانی تورک و ڕێکخراوە فێمینیستەکان و ژنانی چالاکوان و هەموو ژنانی جیهان دەکەین کە پشتیوانی لە کەمپینەکەمان بکەن. لەبەرامبەر هەموو ئەو هێرشانەی دژی هەبوونی ژنان، بە پێشەنگایەتی ژنان، داوای ئازادی جڤاکی بەرز دەکەینەوە. با هەموومان پێکەوە، لە هەموو شوێنێک هاوار بکەین و بڵێین؛ بە ژن، ژیان، ئازادی، بەرەو ئازادی".
ڕاگەیاندنی کەمپینەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.