تەژەئا: پێویستە دەمودەست گۆشەگیری سەر ئیرادەی گەلی کورد هەڵبگیرێت

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەڵێت: "پێویستە دەمودەست گۆشەگیری سەر ئیرادەی گەلی کورد هەڵبگیرێت".

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵی لە جۆری (F) لە گۆشەگیرییەکی سەختدا زیندانیکراوە. زیاتر لە ٢٧ مانگە هیچ هەواڵێکی نییە. بەم دواییانە، بەڕێوەبەری کەناڵی (TELE 1)، مەردان یانارداغ دەربارەی گۆشەگیری قسەی کرد و بە نایاسایی وەسفی کرد، یانارداغ دەستگیرکرا بە تۆمەتی "بانگەشەکردن بۆ ڕێکخستن". تەژەئا لە ڕاگەیاندراوێکدا داوای کۆتایهێنان بە گۆشەگیری دەکات.

پێویستە دەمودەست گۆشەگیری هەڵبگیرێت

تەژەئا گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان بە "گەورەترین تاوانی دژی مرۆڤایەتی" ناودەبات، و دەڵێت: "وەک دەزانرێت ڕێبەر ٢٤ ساڵە لە هەلومەرجێکی سەختی سیستەمی ئیمراڵی دەژی. ٢٤ ساڵە ئیرادەی گەلی کورد لە سیستەمی ئیمراڵی دەستبەسەرە، بنەماڵە و پارێزەران ناتوانن دیدار ئەنجام بدەن، بەهۆی سیاسەتی گۆشەگیریەوە. بەتایبەت لە ٢٠١٤ ـەوە، هەموو مافە یاساییەکانی لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانی پێشێل کراوە، پەیوەندیگرتنی کۆمەڵایەتی قەدەغەکراوە وەک دەستخستنی ڕۆژنامە و کتێب، تەنانەت یاسا سروشتیەکانی تەندروستی لێ سەندراوەتەوە لەڕێگەی سیاسەتی گۆشەگیرییەوە. ئەم جۆرە سیاسەتی گۆشەگیرییە تاوانە دژی مرۆڤایەتی و یاسا نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ. بۆیە، ژنان و گەلی کورد نیگەرانن سەبارەت بە تەندروستی و سەلامەتی ڕێبەرەکەیان. پێویستە دەوڵەتی تورک دەمودەست کۆتایی بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر بهێنێت و ئازادی جەستەیی فەراهەم بکات".

"گۆشەگیری لەسەر هەموو پێکهاتە و بەشەکانی جڤاک سەپێنراوە"

تەژەئا ڕایدەگەیەنێت، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە نامەکەی نەورۆزی ٢٠١٣، هەموو شەڕ و ململانێکانی چوار پارچەی کوردستان و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهانی وەسفکردووە، دەڵێت: "قۆناغی چارەسەری دیموکراتیک لەسەر ئەم بناغەیە دەستیپێکرد. بەداخەوە ئەم قۆناغە لەلایەن سیستەمی تاکەکەسی ئاکەپە و مەهەپەوە تێکدرا، لەو ڕۆژەوە تا ئێستا، ڕێبەر ئۆجالان و هاوڕێیانی لە سیستەمی ئیمراڵی، ڕووبەڕووی سەختترین سیاسەتی گۆشەگیری دەبنەوە. سیاسەتی گۆشەگیری بە پاساوی سیاسی شەڕی تایبەت لە هەموو بەشەکانی جڤاک و بەتایبەت لە کەسێتی ژندا پیادە دەکرێت. بەهۆی سیاسەتی گۆشەگیری و شەڕی تایبەتی سیستەمی تاکەکەسەوە، ژنان و مناڵان هەموو ڕۆژێک ڕووبەڕووی کوشتن و تەنگهەڵچنین و دەستدرێژی و دەستگیرکردن دەبنەوە. بۆیە شکستی سیاسەتی گۆشەگیری و شەڕی تایبەت لەڕێگەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەبێت. ئەمەش ڕاستیە.

بەم هۆیەوە هەموو جیهان دەزانێت ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕاستیەکی مرۆڤایەتی و جیهانی و ژیانی سۆسیالیستییە، ڕاستی ئیرادەی سیاسی ٤٠ ملیۆن کوردە. ملیۆنان مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان، بەتایبەت ژنان، باوەڕیان بە فەلسەفەکەی هێناوە، سەبارەت بە هاوژیانی ئازاد و "ژن، ژیان، ئازادی". سەدان مرۆڤی ئەنتەرناسیۆنالیست لەسەر ڕێگەی ڕاستینەی ڕێبەر ئۆجالان ڕۆیشتن و بوونە بەشێک لەم ڕاستییە.

بانگەواز بۆ کۆمیتەی ئەوروپی دژی ئەشکەنجە

بەهۆی ئەم ڕاستییە مرۆڤایەتییەوە، ئێمە وەک تەژەئا، دەڵێین پێویستە گۆشەگیری سەر ئیرادەی گەلی کورد هەڵبگیرێت. سەرەتا، پێویستە وەزارەتی دادی تورکی و هەموو بەرپرسان سنورێک بۆ سیاسەتی گۆشەگیری دابنێن. بەم هۆیەوە، داوا لە کۆمیتەی ئەوروپی دژی ئەشکەنجە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی دەکەین، بە هەستیارییەوە مامەڵە بکەن و تێبکۆشن لەپێناو شکاندنی گۆشەگیری و بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان".