تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و ئەنجومەنی ژنانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لە چوارچێوەی وۆرکشۆپدا لەگەڵ ژناندا کۆدەبنەوە.
لە بارەی کار و خەباتەکانیانەوە ئەندامی ئەنجومەنی ژنابی دەبەپە، ئەلیف توران لەبارەی وۆرکشۆپەکانیان و ئامانجەکانی شەڕی تایبەتەوە بۆ ئاژانسمان قسەیکرد.
لەسەرەتای قسەکانیدا ئەلیف توران سەرنجی خستەسەر ئەو شەڕەی لەسەرانسەری جیهاندا ڕوودەدات و وتی: "لە شەڕەکاندا ئامرازەکانی کوشتن دادەهێنرێت. شەڕی تایبەتیش ڕێبازێکی ئەو شەڕەیە، کە ئامانجی لەباربردنی کەسێتی تاکەکان و دابڕاندنیانە لە کولتور و مێژووی خۆیان. لەم چوارچێوەیەشدا دەسەڵاتداری تورکیا زۆر بەتایبەت ژنان و گەنجان دەکات بە ئامانج. ئەمەش زۆر بە ڕوونی بەرامبەر بە ژنان و گەنجی کورد بەڕێوەدەبردرێت. بۆیە وەک ژنانی دەبەپە بڕیارمانداوە لە دژی ئەم عەقڵێت و ئامانجەیان لە پێناو هۆشیارکردنی ژنان و گەنجاندا خەباتی وۆرکشۆپی ئەنجام بدەین. لەو ڕووەوەشەوە بە گشتی لەشارەکانی باکووری کوردستاندا ٣٩ وۆرکشۆپمان ئەنجام داوە و زیاتر لە ١٥٠٠ ژن بەشداربوون."
لە کۆتایی قسەکانیدا ئەلیف ئاماژەی بە گرنگی زیاترکردنی خەبات لە دژی سیاسەتی کوشتنی ژنان کرد و وتی: "بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی'یەوە لە بەرامبەر قڕکردنی ژناندا تێبکۆشین و بە پەرەوەردەکردنەوە رێکخستنەکانمان بەهێزتربکەین."