'وەرن با پێکەوە گۆشەگیری بشکێنین'

دایکی زیندانیانی ئامەد کە لە ئیشکگریی دادپەروەریی، ڕایانگەیاند کە گۆشەگیری قبوڵ ناکەن و دەڵێن "ڕێگای ئاشتی ئیمرالییە".

ئیشکگریی دادپەروەری کە لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ئامەد، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کە لەژێر گۆشەگیری ڕەهادایە و ماوەی ٣٤ مانگە هیچ زانیارییەکی لێ وەرنەگیراوە، لەلایەن بنەماڵەی زیندانیانەوە دەستیپێکردووە و بەردەوامە. ڕۆژانە بنەماڵەی نوێی زیندانیان بەشداری ئیشکگرییەکە دەبن. دایکان سەرەڕای هەموو نەخۆشییەکانیان، هێشتا بەشداری ئیشكگرییەکەدەبن.

لە بارەگای ڕێکخستنی پارتی هەرێمە دێموکراتەکان (دەبەپە)ی شاری ڕێزان ئیشکگرییەکە بەڕێوەدەچێت و لە ڕۆژدا سەردانێکی زۆر دەکرێ. دایکی زیندانییەکان ئاماژەیان بەوەکرد کە تاکە داواکاریی ئەوان هەڵگرتنی گۆشەگیرییە.

ڕێگای ئاشتی ئیمرالییە

حەلیمە تۆپوز بە سڵاوکردن لە عەبدوڵا ئۆجالان و تەواوی گەلی کورد قسەکانی دەستپێکرد و ڕایگەیاند، گەلی کورد ماوەی ٢٥ ساڵە بۆ هەمان داواکاری تێکۆشان دەکات و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا و وتی:"کاتێک ڕێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵ لەمەوبەر دەستگیرکرا، هەموو گەلی کورد ڕژانە سەر شەقامەکان و دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆیان قبوڵ نەکرد و تا ئەمڕۆش بە هەمان شێوە قبوڵی ناکەن، ئەگەرچی ٢٥ ساڵ تێپەڕیوە، بەڵام بەردەوامین لەسەر هەمان داواکاریی و دەمانەوێت دەرگای ئیمرالیە بکرێتەوە و ڕێبەر ئاپۆ جەستەیی ئازاد ببێت، ئەمڕۆ گۆشەگیری تەنها لە ئیمرالی بەڕێوە ناچێت، بەڵکو لە هەموو لایەک بڵاو بووەتەوە، هەتا گۆشەگیری هەڵنەگیرێت، ئارامی لە هەرێمەکە بەدی ناێت، گۆشەگیری لەسەر سروشت، گەلان، کولتوور و زمان بەگشتی بەڕێوە دەچێت. گرنگترین شت ئاشتییە کە لە ژێر گۆشەگیریدایە. ئیمرالی ڕێگای ئاشتییە. با ئەردۆغان ئەو درگایە بکاتەوە و چاوی بە ڕێبەر ئاپۆ بکەوێت."

ئێمە ناسنامەی خۆمانمان دەوێت

حەلیمە تۆپوز باسی لەوەشکرد، زۆر نەخۆشە، سەرەڕای ئەمەش هەموو ڕۆژێک بەشداری چالاکیی دەبێت و وتی:"ئێمە لێرەین لەبەر بەڕێز ئۆجالان و ڕۆڵەکانمان، ناتوانین لە ماڵەوە دابنیشین،".هاتن بۆ ئێرە و دروشم وتنەوە، باشترە لە دانیشتنی ماڵەوە. بانگی هەموو دایکان، هونەرمەند، نووسەر و سیاسیەکان دەکەم؛ وەرن لێرە تەنانەت بۆ سەعاتێک لەگەڵمان دابنیشن. لەگەڵ ئێمە دژی زوڵم بوەستنەوە، با گۆشەگیری بشکێنین ئێمە تەنها داوای هەڵگرتنی گۆشەگیری و ناسنامەمان دەکەین ڕۆڵەکانمان مانیان لە خواردن گرتووە نامانەوێت هیچ شتێک بەسەریاندا بێت با چیتر دڵی دایکان نەسوتێت ئێمە ئێستا چارەسەرییمان دەوێت .ئەوان دەیانەوێت بە ئازادی لە سەر خاکی خۆیاندا بژین، گۆشەگیری تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە، سی پی تی چوو سەردانی کردووە، بەڵام هیچ لێدوانی نەداوە، بوو بە شەریکی دڕندەیی، با چیتر فریومان نەدەن، با دەرگای ئاشتی بەسەر کوردستان و تورکیا بکرێتەوە".

ئێمە گۆشەگیری قبوڵ ناکەین

ئەمینە ئال خزمی زیندانیان، وتی:" گۆشەگیری گەورەترین نیشانەی دوژمنایەتییە بەرامبەر گەلی کورد" و داوای کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و دابین کردنی ئارامی و ئازادی لە کوردستان کرد. ئەمینە ئال داوای لە هەموو دایکان کرد و ڕایگەیاند کە نایانەوێت لە زیندانەکان تەرمی ڕۆڵەکانیان بێننە دەرەوە و وتی:"ئێمە لێرە مانمان لە خواردن نەگرتووە، ئێمە لە ئیشکگریی دادپەروەرین، با ئەو نادادپەروەرییەی کە ٢٥ ساڵە بەردەوامە، کۆتایی پێ بهێندرێت. گۆشەگیری کاریگەری لەسەر ڕێبەرایەتی و هەموومان هەیە، ناتوانین بە دڵی خۆمان قسە بکەین، تەنانەت ناتوانین بە ئاسوودەیی لە ماڵدا بمێنینەوە، با هەموومان دژی گۆشەگیری ببینەوە، ئێمە گۆشەگیری قبوڵ ناکەین. بە تێکۆشانی خۆمان گۆشەگیری دەشکێنین. گۆشەگیری تاوانە. ئێمە بۆ سەرکەوتنی داواکارییەکانمان پشتیوانی هەموو لایەکمان دەوێت".