هەڵمەتی تاژێ کە تا ٣ی ئایار واتە ١٠یەمین ساڵیادی فەرمانی ٣ی ئاب بەردەوام دەبێت، بە بەشداربوونی نوێ بەرفراوانتر بوو.
لە ١٨ پارێزگای عێراقە ژنان لە کایەکانی سیاسەت، رۆژنامەوانی، رێکخرا و دامەزراوە کاریگەرەکان، بە راگەیەندراوێک لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا بەشدارییان لە هەڵمەتەکەی تاژێ راگەیاند.
لە سەرەتای راگەیەندراوەکەدا کە لەو کۆنفڕاسە رۆژنامەوانیەدا خوێندرایەوە ئاماژە بەوەکرا، سیستمی دەسەڵات بە زانابوونەوە هێرش دەکاتە سەر ژنان، بەم جۆرەش هەوڵ دەدات کۆمەڵگاکان بە تایبەتی ژنان قڕ بکات.
ئەوەس خرایەڕوو، کە لە بەرامبەر ئەوەدا ژنان بەردەوام تێکۆشاون و جەختکرایەوە، کە بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی ئازادی ژن.
ژنانی عێراقی رایانگەیاند، کە عێراق خاوەن مێژوویەکی دێرینی بەرخودانە، بە هەزاران ساڵە زۆر نەتەوەی وەک عەرەب، کورد، ئێزدی، تورکمان، ئەرمەن و مەسیحی پێکەوە ژیاون، بەڵام ئێستا لەناو شەڕ و توندوتیژیدان.
باس لەوەشکرا کە ژنان قورسترین ئازار دەچێژن و بۆ رێگری لە قڕکردنی و توندوتیژی پێویستیان بە تێکۆشانێکی هاوبەشی ژنان هەیە.
لەو چوارچێوەدا ئاماژە بە گرنگی هەڵمەتەکەی تاژێ کرا و ئەوە خرایەڕوو، ئەوان قڕکارییەک کە لە فەرماندا بە سەر ژنانی ئێزدی جێبەجێ کرا قەبوڵ ناکەن، ئازار و مەینەتی ژنانی ئێزدی ئازار و مەینەتی سەرجەم ژنانی عێراقە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوە خرایەڕوو کە وەک ژنانی سیاسەتمەدار، رۆژنامەوان، رۆشنبیر، چالاکوانی سیاسی و ئەندامی دامودەزگاکانی عێراق لە ١٨ پارێزگاوە پشتیوانی لە هەڵمەتەکەی تاژێ دەکەن و وتیان: "ئێمە بەشداری هەڵمەتەکە دەبین. ئێمە پێکەوە لە دژی قڕکردنی ژنان تێدەکۆشین. بە یەکێتی و یەکڕیزیی ژنان ئێمە دەنگمان لە دژی قڕکردنی ژنان بەرز دەکەینەوە و پێکەوە دەبینە دەنگی خۆپاراستن".
هـ . ب