یەکێتی ژنانی شۆڕشگێڕی ئەفغانستان لەبارەی ١٥ی شوباتەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

یەکێتی ژنانی شۆڕشگێڕیی ئەفغانستان (راوا) بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پەیامێکی ئاراستەی ئینترناسیۆناڵیستەکان لە رۆژئاوا کرد.

راوا پەیامێکی ئاراستەی ژنانی ئینترناسیۆناڵیست لە رۆژئاوا کرد و بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی پەیامی پشتیوانی و تێکۆشانی راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ژنانی ئەفغانستانی نیوسەدەیە لە ژێر باری قورسی رژێمە ئیمپریالیستی و ئاییپەرستیەکاندان و ئەوەش خراوەتەڕوو، "لە ماوەی رابردوودا تالیبان زیاتر گوشارەکانی خستووەتە سەر ژنان. ماف و شکۆی ژنان پێشێل دەکات، ئەوانی لە ماڵدا بە دیل گرتووە، سەرپۆشیان بەسەردا دەسەپێنێت و ئەوانەی ناچنە ژێر بار زیندانی دەکرێن.

ژنانی ئەفغانستانی سەرباری هەموو ئەوانە وەک هاوڕەگەزەکانیان لە جیهان لە بەرامبەر زیندان، توندوتیژی و هەڕەشەکان خۆڕاگری دەکەن.

پەیوەندی نێوان گەلانی کورد و ئەفغانستانی تەنیا ئازاری هاوبەش نییە، پەیوەندی ئێمە بەرخودانی پێداگریی هاوبەشە. هێز لە خوشکانی کوردمان وەردەگرین، کە شان بە شانی هاوڕێ پیاوەکانیان دەجەنگن.

'عەبدوڵا ئۆجالان هێزی گۆڕانکاری و وەرچەرخانی خستەڕوو'

بزوتنەوەی ژنان نمونەی بڕیارداری بەهێزی ژنان لە ئێران نیشاندا و چەندین تەنگوچەڵەمەی راماڵی.

رێبەرایەتی بەڕێز ئۆجالان دریخست کە ژنان خاوەن هێزی گۆڕانکاری و وەرچەرخانی خۆیان و کۆمەڵگان.

بۆ رێزلێنان لە هاوڕێیانمان لە زیندان و یادکردنەوەی ئەو قارەمانانەمان کە ژیانیان لەدەستداوە، تا ئازادی و دادپەروەری لە خاکەکەمان دەچەسپێت، دەبێت ئێمە درێژە بە ئەرکی خۆمان بدەین. لە دژی ئیمپریاڵیزم و ئایینپەرستی توندڕەوانە دەبێت ئێمە هێزی خۆمان یەکبخەین، وەک شۆڕشگێڕان و شەڕڤانان دەبێت ئێمە لە دژی داگیرکەری، دوژمنایەتی بەرامبەر ژنان و نادادی، یەکبگرین.

بە هاوپشتی دەتوانین ئایندەیەکی دوور لە زیندان و ئەشکەنجە بونیادبنێین".

هـ . ب