بەپێشەنگایەتی بزوتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لە ٢٣ی نیساندا لە سەنگال بە بەشداری ٣٥٠ نوێنەر بە دروشمی 'لەگەڵ ژن ژیان ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان" کۆنفڕانسێک سازکرا.
یەک لە بەشداربووانی کۆنفڕانسەکە وەنەس ئەلشەمەری سەبارەت بەو کۆنفڕانسە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و وتی، "زۆر دڵخۆشین لەبەر ئەوەی بەشداریمان لە کارێکی پیرۆزی بەو جۆرە کردووە. لەبەر گرنگی ئەم کۆنفڕانسە دەستمان لە جەژن هەڵگرت و بەشداریمان لە کۆنفڕانسەکەدا کرد.
ئەلشەمەری سەرنجی راکێشا بۆ سەر پێشەنگایەتی ژنانی ئێزدی بۆ رێکخستن و تێکۆشانی ئازادی و وتی، "ئێمە وەک ژنانی عەرەب پشتیوانی لەوە دەکەین. هیوادارین کاری لەم جۆرە بەردەوام بن".
ئەلشەمەری راشیگەیاند: "نە ئازادی بە بێ ژن دەبێت، نە ژن بە بێ ئازادی دەبێت" و بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا: "پیرۆزبایی لە بزوتنەوەی ژنانی ئێزدی دەکەین. بە هەموو هێزمانەوە لە پشت ئەوانەوەین".
ئەلشەمەری ئەوەشی خستەڕوو کە بۆ پێکهاتن و هاتنەدی شۆڕشی ژنان پێویستە کۆڕبەندی لەم جۆرە ساز بکرێن.
هـ . ب