ئەنجامی کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی کۆنگرە ستار

ئەنجومەنی کۆنگرە ستاری ڕۆژئاوا، ئەنجام و بڕیاڕەکانی کۆبونەوەی ساڵانەی بە ڕاگەیاندراوێک ئاشکرا کرد.

کۆنگرە ستاری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ٢٧ی تشرینی دووەم، کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی بەدروشمی "بە پێشەنگایەتی زەلال و نۆدەم، گۆشەگیری دەشکێنین و ڕێکخستنی خۆمان دادەمەزرێنین" ئەنجامدا و بە ڕاگەیاندراوێک ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئاشکراکرد.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە ئەو بڕیار و پلانانەی بڕیاریان لەسەر درابوو بەم شێوەیە:

"بە پێشەنگایەتی کۆنگرە ستار و کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، کۆنفرانسی ئازادی بۆ ڕێبەر، لە مانگی شوباتدا ئەنجام بدرێت.

نامەکانی ژنانی کورد، ئێزیدی و عەرەب کە بۆ ئازادی ڕێبەڕ نوسرابوون، لە کێبێکدا چاپ بکرێت.

لەسەر بنەمایی پارادیمی نەتەوەیی دیموکراتیک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەبات و کار ئەنجام بدرێت.

دامەزراندی کۆمیتەیی دیبلۆماسی لە حەلەب.

کردنەوەی دۆسێیەک تایبەت بە کوژرانی ژنانی پێشەنگ، کە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کۆمەڵکوژ کراوەن.

ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی کۆمەڵناسیانە سەبارەت دۆخی ژنان لە هەر هەرێمێک، لە پێش و پاشی شۆڕش. پاشان ئەو لێکۆڵنەوانە کۆبکرێنەوە و لە لایەن کۆمیتەیەکەوە چارەسەرەکان دیاریبکرێن.

بەهێزکردنی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی، لە تەواوی کۆمەڵە، دامەزراوە و دەستە بەڕێوەبەرییەکان.

کردنەوە و ئەنجامدانی ٣ خولی پەروەردەی لە بواری پسۆریدا. هەروەها کردنەوەی ٣ خولی پەرەوەدەی لە سەر کوشتنی زهنیەتی پیاوسالار.

لە سوریادا کارەکانی ئەنجومەنی ژنانی ئێزیدی بەرفراوانتر بکرێت.

ئەنجامدانی چالاکی بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوەڵەتی تورک، لە سەریکانی، عەفرین و گرێ سپی.

جێگە بۆ منداڵی ئەو ژنانە دەبینبکرێت کە لە ناوکاردان.

ناساندی کۆنگرە ستار لە هەموو جێگەیەک".