ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار داوای دەستبەجێ ئازادکردنی عەزیمە ئارسون-ی کرد

کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند، پارتی (پەدەکە) لە بارودۆخ و چارەنووسی عەزیمە ئارسون بەرپرسیارە و داوای کرد، عەزیمە ئارسون دەستبەجێ ئازاد بکرێت.

ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار سەبارەت بە ژنە تێکۆشەری کورد عەزیمە ئارسون بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، عەزیمە ئارسون دەیخواست بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە قورسەکەی لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بۆ چارەسەر بڕوات بۆ ئەوروپا، بەڵام لەلایەن پارتی (پەدەکە)وە لە فڕۆکەخانەی هەولێر ڕفێنرا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، چارەنووسی عەزیمە ئارسون هێشتا نادیارە و داوای لە حکومەتی باشووری کوردستان کرد، کە عەزیمە  ئارسون ئازاد بکات.

کۆنگرەی ستار هۆشداری دا، هەر دۆخێکی پەیوەندیدار بە عەزیمە ئارسون-ەوە ڕووبدات حکومەتی پارتی (پەدەکە) لێی بەرپرسیار دەبێت و داوایکرد دەستبەجێ عەزیمە ئارسون ئازاد بکرێت.

ژ.ت