ئەنجومەنی ژنانی دەست-دان: شەشی کانونی دووەم لە گۆڕەپانەکان دەبین
ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی دەست-دان لەپێناو بەشداری لە رێپێوانەکەی ٦ی کانونی دووەم لە دژی کۆمەڵکوژیەکانی پاریس بانگەوازیان راگەیاند.
ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی دەست-دان لەپێناو بەشداری لە رێپێوانەکەی ٦ی کانونی دووەم لە دژی کۆمەڵکوژیەکانی پاریس بانگەوازیان راگەیاند.
ئەندامانی ئەنجومەنی ژنان دەست-دان کە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چالاکی بەڕێوەدەبەن، بەمەبەستی بەشداریکردنی لە ئەو رێپێوانەی کە ٦ی کانونی دووەم لە گۆڕەپان هێرمانپلاتز بە دروشمی "پاریس لە تاریکیدایە، دادپەروەری کوا!" بانگەوازیان راگەیاند.
ژنان لە بانگەوازەکەیاندا رایانگەیاند، "ئێمە لە ١١ یەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سەکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کە لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پایتەختی فەرەنسا لەلایەن پیتەوە تیرۆرکران، دەڕژێینە گۆڕەپانەکان و داوای ئاشکراکردنی ئەنجامدەران و بکەران دەکەین. رێگری لە دادگاییکردنی دەوڵەتی تورک کراوە. دەوڵەتی فەرەنسا لە رێگەی پەردەپۆشکردنی ئەو دۆسیەوە، زەمینەی بۆ کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس لە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ خۆش کرد".
ژنان رایانگەیاند، "وەک ژنانی کورد ئەو شۆڕشەی ئێمە بە رەنجی گەورە گەیاندمانە ئەمڕۆ، ئێمە شان بە شانی ژنانی جیهان لە هەموو شوێنێک بڵاویدەکەینەوە. وەک ژنان بە دەوری کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک لە دژی سیستمی سەرمایەداری کە بەرهەمی مێشکی پیاوی سەردەستە، یەکدەگرین و ئەقڵیەتی قڕکەر، تاڵانکار، نەتەوەپەرست و ئایینپەرستی ئەو لەناو دەبەین. ئێمە شەشی کانونی دووەم رۆژی شەممە کاتژمێر ١١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرلین-هێرمان پلاتز کۆدەبینەوە و بەردەوام دەبین لە پەیجوری و گەڕانمان بە دوای دادپەروەری".
هـ . ب