ئەنجومەنی ژنانی پارتی چەپی سەوز سرودی خۆی بۆ هەڵبژاردن بڵاوکردەوە
ئەنجومەنی ژنانی پارتی چەپی سەوز سرودی هەڵبژاردنی خۆی بە ناوی "دیسان ژن، دیسان ژیان" بڵاوکردەوە.
ئەنجومەنی ژنانی پارتی چەپی سەوز سرودی هەڵبژاردنی خۆی بە ناوی "دیسان ژن، دیسان ژیان" بڵاوکردەوە.
ئەنجومەنی ژنانی پارتی چەپی سەوز گۆرانی و سرودی خۆی بۆ هەڵبژاردن بە کوردی بڵاوکردەوە.
گۆرانییەکە بە ناوی 'دیسان ژن، دیسان ژیان' کە هۆنراوە و موزیکەکەی لەلایەن هونەرمەند دەڤریم دەمیرەوە ئامادەکراوە و لەلایەن کۆمینی تەونی ژنانەوە وتراوەتەوە.
هۆنراوەی سرودەکە بەم جۆرەیە:
ئاوا دیسان ئێمە لێرەین
ئێمەی ژنان دەیگۆڕین
تۆوی ئازادیمان
بەدەستی خۆمان دەچێنین
***
پرشنگی خۆری پیرۆز
شەوق دەدات لە نیشتمان
هیوامان بۆ ئایندە
رێگامان رووناک دەکاتەوە
***
بەڵێ ئێمەی ژنانین
خاوەن هزری رزگارین
ئەو بەربەستانەی دانراون
ئێمە رایاندەماڵین
***
پارێزەرانی ژینگەی
خاوەن بەرهمهێنانین
بونیادنەری ژیانین
ئەوینداری ئەم دۆزەین
***
دیسان ژن، دیسان ژیان
دیسان ژن، دیسان ئازادی
دەزرینگێتەوە دەنگمان
لە حەوت کیشوەری جیهان
***
مۆدێلێکی نوێ دادێنین
بە دەوری راستی ژنان
دەچێنین تۆوی سەربەخۆبوون
شین دەکەین هیوای هەبوون
هـ . ب