ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان تیرۆر کردنی ژنە شۆڕشگێڕفریاڵ سلێمان خالیدی شەرمەزار کرد

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات، هێرشە تیرۆریستییەکەی دژی ژنە شۆڕشگێڕی کورد فریال سلێمان خالید (زەلال زاگرۆس)ی شەرمەزار کرد و داوای خاوەنداری لە ژنان کرد.

ڕۆژی ١٨ی کانووونی دووەم، لە شاری کەرکوک لە باشووری کوردستان ژنە پێشەنگ و شۆڕشگێڕ فریال سلێمان خالێد بەهۆی هەوڵی تیرۆرکردنەوە شەهید کرا. ئەمڕۆ ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات سەبارەت بە کوشتنی ئەم ژنە شۆڕشگێڕە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. ئەم بەیاننامەیە لەلایەن دەریا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات لەبەردەم ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات خوێندرایەوە.

لە بەیاننامەی ئەنجومەنەکەدا هاتووە؛

ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کە بووە بە بەڵا بە سەر جیهانەوە، لە ساڵی ٢٠١٣ەوە درێژە بە کۆمەڵکوژی و سیاسەتە قڕکارییەکانی دژی گەلی کورد داوە و بە شێوەیەکی سیستماتیکی ژنانی سیاسی و شۆڕشگێڕی کورد دەکاتە ،ئامانج. دوای شەهید کردنی هەڤاڵانمان سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، دەیان ژنی شۆڕشگێڕ و سیاسەتمەدار و تێکۆشەری لە ئەوروپا، باکوور، باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان تیرۆر کردووە. ئەم هێرش و تیرۆرانە بە دڵنیاییەوە پەیوەندییان بە زانین و هۆشیاریی تێکۆشانی ئازادیخوازانەی ٥٠ ساڵەی کورد و ئاستی پێشەبگایەتی ژنان لە تێکۆشانی ئازادیەوە هەیە. حکوومەتی تورکیا بۆ تێکدانی ئاستی تێکۆشانی ژنانی کورد، وەەک تۆڕێکی تیرۆری کار دەکات.

حکوومەتی تورکیا لە پشت کوشتنی هەڤاڵ فریاڵ لە کەرکوکەوە هەیە. ئەمەش بە هاوکاریی بنەماڵەی بارزانی و خیانەتیان لە دژی تێکۆشانەکانی گەلی کوردستان بە باشی دەردەکەوێت. هەزاران ژنی زیندانیکراو لە زیندانەکاندا بەرخۆدان دەکەن. دوژمنان لە دژی ژنانی بەهێزی کورد دەترسن. جگە لەوەش دەیانەوێت دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە کەرکوک لە ناو ببەن و گەل دژی یەکتر بکاتەوە و ئاژاوە دروست بکات و ململانێکان قووڵتر بکاتەوە و شەڕ دەستپێبکات. لەم کاتەدا کە شەڕ و ململانێی بەرژەوەندییەکانی هەژموونی سەرمایەداری – ئیمپریالیستی و حوکمڕانی پیاوسالاری زیادی کردووە، شەڕ لە زۆربەی  هەرێمەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا بڵاو دەبێتەوە، حکوومەتی فاشیست و نەتەوەپەرستی تورک دەیەوێت سوود لەم بابەتە وەربگرێت و گرنگی بە کۆمەڵکوژی کورد و ژنان دەدات لە ڕۆژئاوا، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. بۆمب بە سەر ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتی گەلەکەمان کە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانن دەبارێنێت. ئاو و کارەبا و مەخزەنی دانەوێڵە لەناو دەبات، دەیەوێت گەلەکەمان کۆچبەر بکات و دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت. بەم هێرش و کوشتنانە دەیەوێت بە ئامانجەکەی کە لە ناوبردنی کورد بگات و دەرفەتێک بۆ سیاسەتی نیووعوسمانی بخوڵقێنێت. بەڵام جارێکی تر جەخت لەوە دەکەینەوە کە دەوڵەتی تورک ناتوانیت ئەم خواستەی جێبەجێ بکات و شکست دەهێنیت. ئێمە وەک ژن تێکۆشان بۆ ئازادی بەهێزتر و فراوانتر دەکەین و وەک گەلی کورد خاکی خۆمان بۆ کەس بەجێناهێڵین و لەگەڵ گەلەکەمادا دەژین و خاکەکەمان ئازاد دەکەین.

داوا لە گەلەکەمان و ژنانی گەنجی کورد دەکەین کە وەک فریالی نوێ بچنە ڕیزەکانی بەرخۆدان و تێکۆشان بۆ ئازادی و بەم شێوەیە وەڵامێکی بەهێز بدەنەوە بە حکوومەتی فاشیستی تورکیا. ئێمە ژنانی تێکۆشەرمان دەوێت کە دژی دەسەڵات و سیستەمی پیاوسالاری دژە سەرمایەداری بوەستنەوە و ئامانجیان ئازادی ژنان بێت. بەرامبەر بە تیرۆرە سیاسیەکانی دەوڵەتی تورک ڕاوەستن و هەڵوێستتان هەبێت. پێش هەموو شتێک کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە بێدەنگن و بەرامبەر بە هێرشەکانی حکوومەتی فاشیستی تورک هیچ هەڵوێستێکیان نییە، داوا لە هێزە ناوخۆییەکان و ئەو وڵاتانە کە تیرۆر تێیدا ڕوودەدەن دەکەین کە هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن و بەرپرسیارێتیان لە ئەستۆ بگرن.