ئەو جیهانەی کە یەپەژە پێشکەشی دەکات

هەڵوێستی بە بڕیار، هەوڵدانی گۆڕینی کۆمەڵگا و ئایدیایی یەپەژە، پیمان دەڵێت دەکرێت پاشەڕۆژێکی حورمەتدار بخوڵقێنرێت بۆ مرۆڤایەتی.

یەپەژە سوپایەکی ژنانە، کە لە تێکۆشانی ئازادی یەکسانیدا ڕۆڵی پێشەنگایەتی وەرگرتوە. ئەم تێکۆشانە نەک بە تەنها چەک، بەڵکو لە ڕویی ئایدۆلۆژی، دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی کردوە بە بنەمای خۆی و بۆ گۆڕینی کۆمەڵگا خەبات دەکات.

یەپەژە نەک تەنها بۆ ئازادی خۆی، بەڵکو لە هەمان کاتدا بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد، بە ئیرادەیەکی ئازادەوە بۆ پاشەڕۆژێکی ئازاد تێدەکۆشێت. هەر لەم ڕوەشەوەیە هێزەکانی یەپەژە لە ئۆپراسیۆنی 'ئارامی و مرۆی' کامپی هۆلی دا، ڕێکخستن و شانە قێزەونەکانی داعشیان ئاشکراکرد. لەو کامپەدا بەتەنها بنامەڵەی داعشەکانی لێنیە، بەڵکو بنەماڵەیی کۆچبەرەکانیشی تێدا نیشتەجێیە، لەبەر ئەمە چەکی خۆی بۆ پاراستنی ژیانی ئەو بنەماڵە کۆچبەرانە بەکارهێنا. ئەم خەباتە تەنها بۆ خۆپاراستنێکی تایبەتی نیە، بەڵکو بۆ پاراستنی بەها هاوبەشەکانی مرۆڤایەتییە.

کارە دڕەندانەکانی داعش، پەڕیوەتەوە بۆ ئاستی تاوانی جەنگ، داعش ژنی وەک کۆیلەیەکەی سێکسی بەکار دەهێنا و تاوانی جەنگی دەکرد. ئەم بەکارهێنانە نەک بە تەنها لە ڕووی جەستەییەوە بەڵکو ڕووی ڕۆحیشەوەبوو و ژنی وەردەگێڕا بۆ کۆیلەبوون. ئەم کارانەی لە ژێر ناوی ئایندا ئەنجام دەدا. لە ڕوانگەیی داعشەوە، ژن بوونەوەرێکی گوناهبارە، ئەرکی ژن تەنها بۆ خزمەتی پیاو خوڵقێنراوە. ژن مرۆژ نیە و تەنها بۆ منداڵخستنەوە.

لە کامپی هۆلی بەشێکی تایبەت هەیە بەناوی 'بەشی کۆچبەران' کە بنەڵەی داعشەکانی تێدادەژین. لەم بەشەدا ژنانی بیانی تێدایە کە داعش دەستگیری کردبوون. هەر لەم بەشەدا ژنانی تەمەن گەورە مارەدەکران لە مێردمنداڵی تەمەن ١٢ ساڵ. هەموو ئەمانەش بە فەرمانی سەرۆک چەتە داعشەکان ئەنجام دەدرا. لەم بەشەدا منداڵان بە ئایدۆلۆژیایی داعش پەروەردە دەکران. لە هەمان کاتدا پەروەردەی تایبەتی سەربازیی فێردەکران لە لایەن داعشەوە، ئەمەش وەک بۆمبێکی ئامادەکراو بوو بۆ داهاتوو.

ژنانی یەپەژە پێشەنگایەتی ئۆپراسیۆنیەکەیان دەکرد، کە چەندین کەرەستە و پێداویستی جەنگیان دەست بەسەرداگرت، لە هەمان کاتدا نزیکەی ٤٠ ئەندامی داعش دەستگیرکران. گرنگترین شت لە ئۆپراسیۆنەکەدا ڕزگارکردنی ژنێکی ئێزیدی بوو. بۆیە دەتونوانین ئەوە بڵیین تێکۆشانی ئازادی ژنانی یەپەژە و پراکتیکی کۆیلەداری ژنانی داعش شەڕێکی گەورەیان لە نێواندایە. هەڵوێستی بە بڕیار، هەوڵدانی گۆڕینی کۆمەڵگا و ئایدیایی یەپەژە، پیمان دەڵێت دەکرێت پاشەڕۆژێکی حورمەتدار بخوڵقێنرێت بۆ مرۆڤایەتی.

لە دژی ئەم بەربەرییەتەی داعش، ژنانی یەپەژە ڕوناکین بەرامبەر بە تاریکی، ئازادین بەرامبەر بە کۆیلایەتی، لە دژی کوشتنی ژنان، لە دژی خراپییەکان باشییەکان پیشان دەدات.