ئەو ژنەی لە شاری سلێمانی ئاگری تێبەردرا گیانی لەدەستدا

ڕۆژی ١٨ی شوبات لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی ژنێک بەناوی شنیار هونەر لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگری تێبەردرا. شنیار لەو کاتەوە لە نەخۆشخانە چارەسەریی بۆ دەکرا، بەڵام بەهۆی زۆریی سوتاوییەکەیەوە ئەم بەیانیە گیانی لەدەستدا.

ڕۆژی ١٨ی شوبات ژنێک بەناوی شنیار هۆنەر لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی لە کاتی خەودا لەلایەن هاوسەرەکەیەوە نەوتی بە جەستەیدا کرابوو و ئاگری تێپەردابوو.

لەو کاتەوە شینیار لەنەخۆشخانەی سوتاویی شاری سلێمانی چارەسەریی بۆ دەکرا، بەڵام بەهۆی زۆریی سوتاوییەکەیەوە ئەم بەیانییە گیانی لە دەستدا.

شنیاری تەمەن ٢١ ساڵ سەدا ٨٥ی جەستەى سوتابوو و دایکی دوو منداڵ بوو.

هاوسەرەکەى شنیار، کە تاوانبارە بە سوتاندنی شنیار، هەوڵی راکردن و خۆحەشاردانی دابوو، بەڵام دەستگیرکراوە و رای گشتی چاوەڕێی ئەنجامی دادگایکردنی ئەو تاوانبارە دەکەن. رای گشتی و بە تایبەتی کۆمەڵگەى ژنان و گەنجان بە توندی لە دژی ئەو تاوانکارییەن.

ژ.ت