'ئیدی هیچ هێزێک ناتوانێت یاری بە چارەنوسی ژنانی ئێزیدی بکات'

ئەندامانی کوردناسیونی تاژێ دەریانخست، کە کۆنفرانسی پەڕلەمانی ئەوروپا وەڵامێکی بە‌هێزیی نیشانی دوژمن دا و وتیان: "ئیدی هیچ هێزێک ناتوانێت یاری بە چارەنوسی چڤاکی ئێزید و ژنی ئێزیدی بکات".

بە پێشەنگایەتی چەتری ئەنجوومەنەکانى ژنانى ئێزدی)سەمەژێ) بە ناونیشانی "شەنگال: کۆمەڵگایەک کە لەژێر هەرەشەیی جینۆسایدایە. سەرلەنوێ بونیادنانەوەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست". لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، لە ٣٠ی کانوونی دووەمدا، کۆنفراس ئەنجامدرا. ناوەندی یەکێتی کۆمەڵانی ئێزیدی پشتگیریان بەو کۆنفرانسەدابوو.

پەیوەست بە بابەتی کۆنفرانسەکە، کە  لەسەر دۆخی شەنگال و ژنانی ئێزید گفتوگۆرابوو، ئەندامانی کۆردناسیۆنی تاژێ هەڵسەنگاندیان کرد و وتیان: "هەموو کات بۆ ئازادی خۆمان تێدەکۆشین".

'هەنگاوێکی مێژوویمان هاویشت'

ئەندامی کوردناسیونی تاژێ حەرەم ئیسماعیل لەسەرەتاد کۆنفرانسی لە هەموو ژنانی جیهان پیرۆزکرد و وتی: "هەنگاوێکی مێژووی بوو، وەک ژن لە پەڕلەمانی ئەوروپادا باسمان لە کێشەکانی ژن کرد. لەهەمنکاتدا وەڵامێکمان بوو بۆ دوژمن. وتمان ئێمە هەین و هەر دەشبین. دەبێت بە جینۆساید ناسینی ئێزیدی بە بەڵگەوە لە لایەن هەموو وڵاتانی جیهانەوە دانیپێدابنرێت".

'ژنانی ئێزیدی ئەزموونێکی گرنگیان لە فەرمانەوە بەدەستهێنا'

ئەندامی کورناسیونی تاژێ شەمۆ ڕەمۆ، سڵاوی لە هەموو ژنانی بەشدرابووی کۆنفرانسەکە کرد و وتی: "خاڵیکی گرنگ بوو وەک ژنانی ئێزیدی بەشداری کۆنفرانسەکە بوون و ئازارەکانی فەرمانی ٢٠١٤ باس لێوەکران. وەک ژنانی ئێزیدی بە ئازار و ناڕەحەتی زۆردا تێپەڕیووین. ئەم ئێش و ژانەمان گۆڕیوەتەوە بە هێز و ئیراد".

شەمۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "گەر ڕێکخرابوونیانە، ئەوەند هێرش دروستنەدەبوو، ژنانی ئێزیدی ئەزموونێکی گرنگی لەم ئازارەوە بەدەستهێناوە. بوون بە خاوەن هێز، ڕێکخرابوونی سەربازی، سیاسی و دیپلۆماسی. ئیدی هیچ هێزێک ناتوانێت یاری بە چارەنووسی کۆمەڵگایی ئێزیدی، بە تایبەت ژن بکات. کۆنفرانسی لەم شێوە دەتوانێت گۆڕانکاری زۆرگەورە بخوڵقێنێت".