یەژا ستار: ئێمە بە شێوەی بێریتان دەژین!

"لەبەرامبەر فاشیزمی کۆلۆنیالیست کە دەیەوێت ملکەچی مردنمان بکات، بێریتان ئەو دڵەی ئێمەیە کە لە لێدان بەردەوامە، ئیرادەمانە کە دەجەنگێت، باڵی فڕینی ئێمەیە. ئێمە بەشێوەی بێریتان خۆشەویستی بکەین، بە شێوەی بێریتان گورز بوەشێنین و بە شێوەی بێریتان بژین".

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار رایگەیاند، "لە ٣١ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێمان بێریتان (گوڵناز کاراتاش) کە هێمای بە سوپابوونی ژنانە، ئێمە بە رێز و پێزانینەوە یادی دەکەیەنەوە و بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە شایستەی یادی پڕبایەخی ئەو بین. بە تاسە و خۆشەویستیەوە سڵاو لە رێبەرایەتیمان دەکەین کە ئێمەی بە ناسنامەی ژنی ئازادی شکۆمەند کۆکردەوە و ٣١ەمین ساڵیادی بە سوپابوونمان وەک بەهای ئازادی هاوبەش دەکەینە دیاری هەموو ژنانی خۆڕاگر. جارێکی دیکە وەفاداری خۆمان بۆ شەهیدانی تشرینی یەکەم دەردەبڕین، کە مانگی تشرینی یەکەمیان کردە مانگی بەرخودانی ژنان، لەبەردەم یادی ئەوان بە رێزەوە بەژنی خۆمان دادەنەوێنین، ئێمە بەڵێن و بڕیارداری خۆمان دەخەینەڕوو، ئاڵای سەرکەوتن کە گەرەنتی و دەستەبەری هێنانەدی ئامانجی شەهیدانمان، لە سەر چیا بەرزەکان بشەکێنینەوە".

راگەیەندراوەکەی یەژا ستار بەم جۆرە بەردەوامە: "ساڵانی ١٩٩٠ بۆ گەلەکەمان و بزوتنەوەکەمان ساڵانێکی گرنگ بوون. گەلەکەمان لەو ساڵانەدا بە سەرهەڵدان لە دژی فاشیزمی کۆلۆنیالیست هەڵوێستێکی قورسی نیشاندا و ئەوەی خستەڕوو کە ژیانی کۆیلایەتی قەبوڵ ناکات. بزوتنەوەی ئازادیمان کە بە سەرهەڵدانەکان گەیشتە بەرزترین ئاست، زۆرترین کاریگەری لە سەر ژنان دانا. ژنان لەو ساڵانەدا پێشەنگایەتییان بۆ سەرهەڵدانەکان دەکرد، پۆل پۆل روویان کردە چیا و لە دژی فاشیزم بوونە هێزێکی گرنگ. بەتایبەتی دەوڵەتی تورکی فاشیزم کە یەکەم قەرەقوڵ و بنکەی پێشەوەی ئیمپریاڵیزمە، هێزە جیهانییەکانیش ئەوەیان بە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر خۆیان دەزانی. لەبەر ئەوە هێزە هەرێمایەتی و جیهانیەکان دواکەوتوویی کوردیان خستە پاڵ خۆیان و لە دژی بزوتنەوەکەمان هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە دەستیان بە ئۆپراسیۆنێکی پاکتاوکردن کرد. وەک کایە و گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی، لە گۆڕەپانی سەربازیشدا ژنانی کورد لە کەسایەتی بێریتاندا بەهێزترین وەڵامیان بەوە دایەوە. بێریتان بووە رێبواری رێچکەی ئەو ژنە شکۆمەندانەی کورد کە لە بری ئەوەی بکەونە دەست دوژمن لە شاخەکانەوە خۆیان هەڵدا، لە بەرامبەر ئەو هێزانەی کە خۆبەدەستەوەدانیان دەسەپاند، بە بژاردەی خۆی لە سەر ئازادی هەڵوێستی شکۆمەندانەی گرتەبەر. بێریتان بەو هەڵوێستەی هەم پاکتاوکردن لە ناخۆ و ھەمیش لە دەرەوەی بێکاریگەر کرد و گورزی بەھێزی لە هێزە جیهانییەکان و دواکەوتوویی کورد دا. بێریتان بووە ھێمای ژنانی کورد کە لە پێناو ئازادی خاوەن ئیرادە بوون، بووە نیشانەی ئەوەی کە کۆمەڵگا بە ئازادی ژن، ئازاد دەبێت. لە پشت ئەو ھەڵوێستە ڕەسەنەی بێریتان کچانی ڕەسەنی دێرسیم بوونیان ھەیە، کە بۆ ئەوەی خۆیان بەدەستەوە نەدەن لە شاخەکان خۆیان ھەڵدەدەنە خوارەوە. ئەو نەریتی بەرخۆدانە ڕەسەنە، میراتی گوڵبەهار، ڕندەخان و بەسێکانە. بێریتان بووە هێمای جەوھەریترین میراتی بەرخۆدان کە سارا، عەزیمە، بەسێ ئانوش و خانم یاوەرکایاکان ئافراندیان. بێریتان نوێنەری هاوبەشی ڕۆحە ئازادەکانی ژنانی کورد، کە بۆ ئەوەی خۆیان ڕادەستی دوژمن نەکەن، لە شاخەکان خۆیان ھەڵدایە خوارەوە و خۆیان خستە ناو ڕووبارەکان و نارنجۆکیان بە خۆیاندا تەقاندەوە. بێریتان بووە هێمای ئەوەی کە ئەوانەی شەڕ دەکەن ئەو کاتە جوان دەبن و دەرگای ژیانێکی شکۆمەندانەی بۆ هەموو ژنان کردەوە. بێریتان بە ھەڵوێستەکەی بە شێوەیەکی شکۆمەندانە تۆڵەی کچانی دێرسیم و بەسێکانی کردەوە و بووە ئەڵقەیەکی ھەڵوێستی شکۆمەندانەی ژنانی کورد".

ئەوان شوێن پێی بێریتان کەوتن و باڵەکانیان بۆ ئازادی بڵاوکردەوە

لە بەیاننامەی فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی یەژاستار ئاماژە بەم تایبەتمەندیانە درا:

" بێریتان لە چیا بەردینە ناوازەکانی خواکۆرکدا بالەکانی وەک هەلۆیەک لەیک دەدا و بە داگیرکەران و نۆکەرە هەرێمییەکانی نیشاندا کە ژنی کورد هیچ کات سەرشۆڕی و تەسلیمیەت قبوڵ ناکات. ئێستا بە هەزاران ژن لەناو ڕیزەکانی یەژا ستار دا بەرخۆدان دەکەن. لە بۆتان لەیلا سۆرخوین و رۆژبین دەرسیم، لە سەرهەد هەژار زۆزان، لە ئامەد ئاخین موش، لە مێردین گۆلبەهار، مەڕجان و دەستان بۆتان، لە گارزان ئەردەم ئارارات، لە دەرسیم ئارژین ساریا، لە خواکۆرک ئاسیا کانی رەش و دەیانی وەکۆ ئەوان لە دژی فاشیزم کە تەسلیمبوونی دەسەپاند، بوون بە نموویەکی وەک بێریتان. لە 31مین ساڵیادی بە سوپا بوونی ژناندا هەریەک لە ئەوان بوون بە شوێنکەوتووی ڕێگای بێریتان و پەڕ و باڵیان فراوان کرد. ئەوان لە چوار پارچەی کوردستان و لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە پێشەنگایەتی و بەرخۆدانی یەژاستار بوون بە هەنگاونەری ڕێچکەی بێریتان کە گورزی کۆشندەی لە فاشیزمی داگیرکەردا. ئەوای کە لە کۆبانێ، شەنگال و مەخمور ژنانیان لەژێر درندەیی داعش ڕزگار کرد، لە ژێر فەرمانداری بێریتاندا هەنگاویان دەنا. ئەو بەهایەی کە بۆ ئازادی لە کۆبانێ، شەنگال، مەخمور و لە چیاکان بەدەست هێندرا بە خوێنی ژنان ئافرێندرا، ئەمرۆش لەژێر هێرشەکانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دان. ئامانجی بۆردۆمانەکان لەسەر ماڵ و موڵکی سڤیلەکان، کە رۆژانە بە دەیان جاڕ بۆردوما دەکرێن، ئەو ژیانەیە کە بە پێشەنگایەتی ژنان ئافرێندراوە، لە دژی ئیرادەی بێریتان ئەوانی کە دەیانەوێت تەسلیمیەت پێش بخەن بە چەکی قەدەغەکراو، تێکنۆلۆژی هەرە پێشکەوتوو و گازی کیمیای تاوانی شەڕ ئەنجام دەدەن. بەلام ئێمە ئەوە دەبینین کە ئەوانەی بە پێشەنگایەتی بێریتان هەنگاو دەنێن، وەک سارا و رۆکەن وەلامی ئەم داگیرکارییە دەدەنەوە، ئەمەش ئەوە دەیسەلمێنێت کە ئەو ئیرادەیەی لە بێریتانەوە سەڕی هەلداوە تەسلیم نابێت. بێریتان نیشانەی ئیرادەی پۆلاینی سوپای ژنانمانە. بێریتان کەرامەتی ئەو ژنانەیە کە بەرەو ئازادی هەنگاو دەنێن. ژیان بە شێوازێکی بێریتانی ژیانێکی بە کەرامەتە، شەڕ بە ڕێبازی بێریتانی نەخشەڕێی سەرکەوتنە.

 لەو ساڵانەی کە بێریتان شەڕی دەکرد، بۆ ئەوەی ژنێک بتوانێت چالاکی ئەنجام بدات، پێویست بوو لە زۆر شت تێپەڕێت. دوای قوربانیدان و تێچووی زۆر قورس، ئەمڕۆ ئێمە وەک هێزی یەژا ستار گەیشتوینە ئەم ئاستە ڕۆژانە پێشەنگی دەیان چالاکیی بکەین. سوپای ژنمان هەیە کە خەریکە بەردەوام پێشکەوتوو دەبێت. ئێمە مافی شەڕکردنمان لە بێریتانەوە بە میرات وەرگرتووە و ئەمڕۆش لەسەر ئامانجەکانی دەڕۆین. ئێمە؛ ژنانی یەژا ستار پێمانوایە هەموو ژنێک مافی خۆیەتی بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە بە ئازادی تێکۆشان بکات. وەک بێریتانەکانی ئەم سەردەمە، داوا لە هەموو ژنان دەکەین بەشداری ئەم شەڕە گەورەیە شەڕی کەرامەت بکەن. دەڵێین؛ دژی فاشیزمی کۆلۆنیالیست کە دەیەوێت ملکەچی مردنمان بکات، بێریتان لە دڵمانا لێدەدات، ئیرادەمانە و شەڕ دەکات، باڵەکانمانە کە بەرەو ژیان دەفڕن. ئێمە هاوشێوەی بێریتان خۆشەویستی دەکەین، بە شێوەی بێریتان گورز دەوەشێنین و بە شێوەی بێریتان دەژین.

ئێمە پێشوازی لەهەڵمەتی ئازادی بۆ سەرۆک ئەپۆ دەکەین

 بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەرمان کە ڕێبەرێکی جیهانییە و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتیمان،  کەسایەتی بەڕێز، پێشەنگانی کۆمەڵگا، ژنان و گەنجان لە هەموو جیهانەوە کۆبوونەتەوە. ئێمە وەک هێزەکانی یەژا ستار پێشوازی لەو هەڵمەتی ئازادی دەکەین کە لەلایەن گەلەکەمان و دۆستەکانمانەوە بە دروشمی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد' دەستی پێکردووە. ئێمە دەمانەوێت بڵێین کە شانازی بەم کۆمەڵگە دۆستانەوە دەکەین کە لە دەوری ڕێبەرایەتیمان کۆبوونەتەوە. دڵنیاین نادادپەروەری بەرامبەر بە ڕێبەرایەتی، کۆمەڵکوژیی گەلەکەمان و ئەو تاوانە جەنگییانەی بەرامبەر بە شەڕڤانەکانمان ئەنجام دەدرێن، لەلایان مرۆڤایەتی وجیهان دەبینرێن. چونکە ئێمە لە ڕێبەرمانەوە فێربووین بە گەل متمانە بکەین، بەها بە گەل بدەین. ئەم پارادایمەی ژیانی ئازادی ڕێبەرایەتیمان کە ناوی ژیانی مرۆڤیە، ڕۆژانە زیاتر کاریگەری لەسەر مرۆڤەکان دەبێت. ئەمەش مزگێنی ئەوە دەدات کە ئازادی نزیکە. به جۆش و خرۆشی نزیکبوونەوەی ڕۆژانی ئازادی دەزانین له بەرامبەر هێرشەکانی سەر گەلەکەمان، ژنان و ڕێبەرایەتیمان، ئێمه توانا وبەهێزین و بەم تێگەیشتنه بەرخۆدان دەکەین و دەبینه ترسی دڵی فاشیزم. هاوشێوەی هەڤاڵانی فیداییمان ڕۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین، دەبینە گڕکان ولە دڵی دوژمندا دەتەقێتەوە، ترس دەخەینە دڵی فاشیزمەوە کە خۆبەدەستەوەدان دەسەپێنێ. هەتا ئازادی جەستەیی ڕبەرایەتیمان مسۆگەر نەبێت و ژیانێکی شکۆمەندانە بۆگەلەکەمان دەستەبەر نەبێت، ناوەستین. لە هەر شوێنێک لە هەر کاتێکدا بەدیل دەدەین. لە ساڵی ٣١ــەمیندا ژیانی ئازاد کە شوێنکەوتوانی بێریتان مسۆگەریان کردووە، وەک هێزەکانی یەژا ستار هەرچی زیاتر خۆمان بەهێز دەکەین و شکست بە فاشیزمی ستەمکار دەهێنین. سەرکەوتن بۆ ئەو ژنە ئازادانەیە دەبێت کە هاوشێوەی بێریتان بەرخۆدان دەکەن”.