یەژەکە – سە بانگەوازیەکی لەبارەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان بڵاوکردەوە

یەکێتی ژنانی کورد لە سویسرا بە دروشمی ' بەرگری بکە، خۆت ڕێک بخە و ئازاد بژی' لەبارەی بەشداریکردن لە چالاکیەکانی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

یەکێتی ژنانی کورد سویسرا (یەژەکە – سە) بە بۆنەی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان، ١٢ رۆژ چالاکیەکانی بە دروشمی ' لەدژی قڕکردنی ژنان، لە چوارچێوەی هەنگاوی کاتی پاراستنی ژنی ئازاد و کۆمەڵگەی ئازادە' چالاکی ئەنجام دەدات.

یەژەکە – سە رایگەیاند کە ستارتی چالاکیەکە ١ی ئازار دەستپێدەکات و بانگەوازی بۆ بەشداریکردن کرد.

یەژەکە – سە رایگەیاند کە وەک ژنانی کورد لەسەر بناغەی هەنگاوی ' کات پاراستنی ژنانی ئازاد و کۆمەڵگەی ئازادە' کە دوو ساڵە دامەزراوە، بەرخۆدان و تێکۆشان بەڕێوەدەبەن، ئێمە ٨ی ئازاری ٢٠٢٢ بە دروشمی ' بەرگری بکە، خۆت ڕێک بخە و ئازاد بژی' لە گۆڕەپانەکان دەبین.

بەرنامەی چالاکیەکان

چالاکیەکان کە لەنێوان ١ و ١٢ی ئازاردا بەڕێوە دەچن لە سویسرا بەم شێوەیەیە:

زوریخ

لە ٥ی ئازاردا کاتژمێر ١٣:٣٠ لەگەڵ پلاتفۆرمی ژنانی سویسرا و کۆچبەران میتینگی هاوبەش ئەنجام دەدرێت.

ناونیشان: Ecke Bahnhofstrasse- Oetenbachgasse, beim Brunnen 8001, Zurîch

باسیل

لە ١٢ی ئازاردا کاتژمێر ١٦:٠٠ لە Theaterplatz ڕێپێوان و میتینگی هاوبەش ئەنجام دەدرێت.

وینتەرزور

لە ٨ی ئازارد کاتژمێر ١٩:٠٠ ڕێپێوان و میتینگ ئەنجام دەدرێت.

ناونیشان: Steinberggasse,  8400, Wintherthur

بیرن

لە ٨ی ئازاردا کاتژمێر ١٨:٠٠ لە Schutzenmatte ڕێپێوان و میتینگ ئەنجام دەدرێت.

جنێف

لە ٦ی ئازاردا کاتژمێر ١٥:٠٠ لەگەڵ دەزگاکانی ژنان ڕێپێوان و میتینگی هاوبەش ئەنجام دەدرێت.

هەروەها لە ناوەندی کۆمەڵگەی کورد شانۆ پیشاندەدرێت.

بیئەل

لە ٩ی ئازاردا کاتژمێر ١٥:٠٠ لە ناوەندی کۆمەڵگەی کورد لەگەڵ پلاتفۆرمی ژنان چالاکی هاوبەش ئەنجام دەدرێت.

ناونیشان: General-Dufour-Strasse 60, Biel

لۆزان: لە ٥ی ئازاردا ستاندنی ئاگادارکردنەوە و لە ٨ی ئازاردا کاتژمێر ١٨:٠٠ ڕێپێوان و میتینگی هاوبەش لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنان ئەنجام دەدرێت.

ناونیشان: St François, Lausanne

لوزیرن

لە ٨ی ئازاردا کاتژمێر ١٦:٠٠ لە Bahnhofplatz لەگەڵ پلاتفۆرمی ژنان بە جیا ڕێپێوان و میتینگ ئەنجام دەدرێت.

هەروەها لەنێوان ١ و ١٢ ئازاردا بە بۆنەی ٨ی مارسەوە و بە پیشەنگایەتی یەژەکە – سە لە هەموو هەرێمەکانی سویسرا چالاکی وەک پانێک، سیمینار و شانۆ وچالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێن.

ف.ق