یەژەشە پیرۆزبایی لە کۆنفڕانسی زاپاتیستەکان کرد
یەژەشە بە بۆنەی ٣٠یەمین ساڵیادی راپەڕینی زاپاتیستەکان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
یەژەشە بە بۆنەی ٣٠یەمین ساڵیادی راپەڕینی زاپاتیستەکان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
یەکینەکانی ژنانی شەنگال (یەژەشە) پیرۆزبایی لە بەستنی کۆنفڕانسی هێزەکانی رزگاری نەتەوەیی زاپاتیستا (ئی زێد ئێڵ ئێن) کرد.
لە راگەیەندراوەکەی یەژەشەدا هاتووە، " ئەو گەلانەی لەپێناو مانەوەیان بە ئازادی و بۆ وڵاتەکەیان تێدەکۆشن، بە شکۆمەندیان دەبینین و پیرۆزباییان لێدەکەین... لە هەموو هێرشەکاندا بەپلەی یەکەم ژنان دەکرێنە ئامانج. وەک ژنانی ئێزدی ئەوەمان بینی".
یەژەشە راشیگەیاند، "ئیێمە ئازادی خۆمان لە هزر و ئەندێشەی رێبەر ئاپۆدا بینی و ئەندێشەکانی ئەومان کرد بە بنەمای رێکخستنی خۆمان".
هـ . ب